لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 16:2-23

مەتا 16:2-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ هیڕوودس زانی مۆغه‌كان گاڵته‌یان پێ كردووه‌، زۆر تووڕه‌ بوو. ناردی و هه‌موو كوڕه‌كانی بێتلخم و ده‌وروبه‌ری كوشت، له‌ دوو ساڵه‌وه‌ به‌ره‌و خوار، به‌پێی ئه‌و كاته‌ی له‌ مۆغه‌كانه‌وه‌ زانیبوو. به‌مه‌ش ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌ر ئێرمیا وترابوو هاته‌ دی: {له‌ ڕه‌متا دا ده‌نگێک بیسترا، گریان و ناڵه‌ و شیوه‌نێكی زۆر، ڕاخێل بۆ ڕۆڵه‌كانی ده‌گریێت و نایه‌وێ دڵنه‌وایی بكرێت، چونكه‌ نه‌ماون} . كاتێ هیڕوودس مرد، فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌ میسڕ له‌ خه‌ونێكدا بۆ یۆسپ ده‌ركه‌وت و فه‌رمووی: “هه‌سته‌، كوڕه‌كه‌ و دایكی ببه‌ و بڕۆ بۆ زه‌ویی ئیسڕائیل، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ گیانی كوڕه‌كه‌یان ده‌ویست مه‌رگیان هات”. ئه‌ویش هه‌ستا، كوڕه‌كه‌ و دایكی برد و هات بۆ زه‌ویی ئیسڕائیل. به‌ڵام كاتێ بیستی ئه‌رخێلاوس له‌ ئیهوود له‌جێی هیڕوودسی باوكی پاشایه‌، ترسا بڕواته‌ ئه‌وێ. ئینجا كه‌ له‌ خه‌وندا سرووشی بۆ هات، بۆ ده‌ڤه‌ری گلیلا ڕۆیشت. جا هات و له‌ شارێک نیشته‌جێ بوو به‌ ناوی ناسڕه‌ت‌، تا ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ وترابوو بێته‌ دی: {به‌ ناسڕه‌تی ناوده‌بردرێت} .

هاوبەشی بکە
مەتا 2 بخوێنەوە

مەتا 16:2-23 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کاتێک هێرۆدس زانی مۆغەکان فریویان داوە، زۆر تووڕە بوو. بەگوێرەی ئەو کاتەی لە مۆغەکانەوە لێی کۆڵیبووەوە، ناردی و هەموو کوڕێکی تەمەن دوو ساڵ بەرەو خواری لە بێت‌لەحم و دەوروبەری کوشت. ئینجا ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر یەرمیا گوترابوو هاتە دی: ﴿دەنگێک لە ڕامەوە بیسترا، گریان و شیوەنێکی گەورە، ڕاحێل بۆ منداڵەکانی دەگریێت، ڕازی نییە دڵنەوایی بکرێت، چونکە نەماون.﴾ کاتێک هێرۆدس مرد، فریشتەیەکی یەزدان لە میسر هاتە خەونی یوسف و گوتی: «هەستە، منداڵەکە و دایکی ببە و بڕۆ بۆ خاکی ئیسرائیل، چونکە ئەوانەی دەیانویست منداڵەکە بکوژن، مردن.» یوسفیش هەستا، منداڵەکە و دایکی برد و گەڕایەوە خاکی ئیسرائیل. بەڵام کاتێک بیستی ئەرخیلاوس لە یەهودیا لە جێی هێرۆدسی باوکی فەرمانڕەوایە، ترسا بچێتە ئەوێ. دوای ئەوەی لە خەوندا ئاگادار کرایەوە، گەڕایەوە ناوچەی جەلیل. جا هات و لە شارۆچکەیەک نیشتەجێ بوو بە ناوی ناسیرە، بۆ ئەوەی ئەو فەرمایشتەی لە ڕێگەی پێغەمبەرانەوە گوترابوو بێتە دی: ﴿بە ناسیرەیی ناودەبردرێت.﴾

هاوبەشی بکە
مەتا 2 بخوێنەوە