مەتا 12:2-18 - Compare All Versions
مەتا 12:2-18 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
ئینجا كه له خه‌وندا سرووشیان بۆ هات كه نه‌گه‌ڕێنه‌وه لای هیڕوودس، به ڕێگایه‌كی دیكه گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان. دوای ئه‌وه‌ی ڕۆیشتن، فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له خه‌وندا بۆ یۆسپ ده‌ركه‌وت و فه‌رمووی: “هه‌سته كوڕه‌كه و دایكی ببه و هه‌ڵبێ بۆ میسڕ. له‌وێ به تاكو پێت ده‌ڵێم، چونكه وا هیڕوودس به شوێن كوڕه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێت، تا له‌ناوی ببات”. ئه‌ویش هه‌ستا و له شه‌ودا كوڕه‌كه و دایكی برد و به‌ره‌و میسڕ ڕۆیشت. تاكو مردنی هیڕوودس له‌وێ مایه‌وه، تا ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار به‌هۆی پێغه‌مبه‌رێک فه‌رموویه‌تی بێته دی، كه ده‌فه‌رمووێ: {ڕۆڵه‌ی خۆم له میسڕه‌وه بانگ كرد} . كاتێ هیڕوودس زانی مۆغه‌كان گاڵته‌یان پێ كردووه، زۆر تووڕه بوو. ناردی و هه‌موو كوڕه‌كانی بێتلخم و ده‌وروبه‌ری كوشت، له دوو ساڵه‌وه به‌ره‌و خوار، به‌پێی ئه‌و كاته‌ی له مۆغه‌كانه‌وه زانیبوو. به‌مه‌ش ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌ر ئێرمیا وترابوو هاته دی: {له ڕه‌متا دا ده‌نگێک بیسترا، گریان و ناڵه و شیوه‌نێكی زۆر، ڕاخێل بۆ ڕۆڵه‌كانی ده‌گریێت و نایه‌وێ دڵنه‌وایی بكرێت، چونكه نه‌ماون} .
مەتا 12:2-18 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
ئینجا خودا لە خەوندا مۆغەکانی ئاگادار کردەوە کە نەگەڕێنەوە لای هێرۆدس، ئەوانیش بە ڕێگایەکی دیکەدا گەڕانەوە وڵاتی خۆیان. دوای ڕۆیشتنی مۆغەکان، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی یوسف و گوتی: «هەستە، منداڵەکە و دایکی ببە و ڕابکە بۆ میسر. لەوێ بمێنەوە هەتا پێت دەڵێم، چونکە هێرۆدس وا بە شوێن منداڵەکەدا دەگەڕێت، بۆ ئەوەی بیکوژێت.» یوسفیش هەستا و لە شەودا منداڵەکە و دایکی برد و بەرەو میسر ڕۆیشت، هەتا مردنی هێرۆدس لەوێ مایەوە، تاوەکو ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکەوە فەرموویەتی بێتە دی، کە دەفەرموێ: ﴿من کوڕی خۆمم لە میسر بانگ کرد.﴾ کاتێک هێرۆدس زانی مۆغەکان فریویان داوە، زۆر تووڕە بوو. بەگوێرەی ئەو کاتەی لە مۆغەکانەوە لێی کۆڵیبووەوە، ناردی و هەموو کوڕێکی تەمەن دوو ساڵ بەرەو خواری لە بێت‌لەحم و دەوروبەری کوشت. ئینجا ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر یەرمیا گوترابوو هاتە دی: ﴿دەنگێک لە ڕامەوە بیسترا، گریان و شیوەنێکی گەورە، ڕاحێل بۆ منداڵەکانی دەگریێت، ڕازی نییە دڵنەوایی بکرێت، چونکە نەماون.﴾