لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 12:2-13 - Compare All Versions

مەتا 12:2-13 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئینجا خودا لە خەوندا مۆغەکانی ئاگادار کردەوە کە نەگەڕێنەوە لای هێرۆدس، ئەوانیش بە ڕێگایەکی دیکەدا گەڕانەوە وڵاتی خۆیان. دوای ڕۆیشتنی مۆغەکان، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی یوسف و گوتی: «هەستە، منداڵەکە و دایکی ببە و ڕابکە بۆ میسر. لەوێ بمێنەوە هەتا پێت دەڵێم، چونکە هێرۆدس وا بە شوێن منداڵەکەدا دەگەڕێت، بۆ ئەوەی بیکوژێت.»

هاوبەشی بکە
مەتا 2 KSS

مەتا 12:2-13 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئینجا كه‌ له‌ خه‌وندا سرووشیان بۆ هات‌ كه‌ نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ لای هیڕوودس، به‌ ڕێگایه‌كی دیكه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵاتی خۆیان. دوای ئه‌وه‌ی ڕۆیشتن، فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له ‌خه‌وندا بۆ یۆسپ ده‌ركه‌وت و فه‌رمووی: “هه‌سته‌ كوڕه‌كه‌ و دایكی ببه‌ و هه‌ڵبێ بۆ میسڕ. له‌وێ به‌ تاكو پێت ده‌ڵێم، چونكه‌ وا هیڕوودس به‌ شوێن كوڕه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێت، تا له‌ناوی ببات”.

هاوبەشی بکە
مەتا 2 PNTZS