مەتا 8:19-12
مەتا 8:19-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پێی فه‌رموون: “له‌به‌ر دڵڕه‌قیتان مووشێ ڕێی دان ژنه‌كانتان ته‌ڵاق بده‌ن، ئه‌گینا له سه‌ره‌تاوه وا نه‌بوو. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی بێ هۆی داوێنپیسی ته‌ڵاق بدات و یه‌كێكی دیكه بهێنێت، ئه‌وا داوێنپیسی ده‌كات”. قوتابییه‌كانی پێیان وت: ئه‌گه‌ر حاڵی پیاو له‌گه‌ڵ ژن وابێت، باشتره ژن نه‌هێنێت!” پێی فه‌رموون: “هه‌مووان ناتوانن ئه‌م قسه‌یه په‌سه‌ند بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كه پێیان دراوه. چونكه خه‌ساو هه‌ن زگماكن، خه‌ساویش هه‌ن مرۆڤ خه‌ساندویانن، خه‌ساویش هه‌ن له پێناوی پاشایه‌تیی ئاسمان خۆیان خه‌ساندوه. كێ ده‌توانێت په‌سه‌ندی بكات، با په‌سه‌ندی بكات”.
مەتا 8:19-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پێی فەرموون: «لەبەر دڵڕەقیتان مو‌سا ڕێی پێدان ژنەکانتان تەڵاق بدەن، ئەگینا لە سەرەتاوە وا نەبوو. بەڵام پێتان دەڵێم: ئەوەی بەبێ هۆی داوێنپیسی ژنەکەی خۆی تەڵاق بدات و یەکێکی دیکە بهێنێت، ئەوا داوێنپیسی دەکات.» قوتابییەکانی پێیان گوت: «ئەگەر حاڵی پیاو لەگەڵ ژن وابێت، باشترە ژن نەهێنێت!» عیسا پێی فەرموون: «هەموو خەڵکی ناتوانن ئەم قسەیە پەسەند بکەن، تەنها ئەوانەی پێیان دراوە. خەساو هەن زگماکن، خەساویش هەن مرۆڤ خەساندویانن، خەڵکیش هەیە بڕیاریان داوە لە پێناوی شانشینی ئاسمان وەک خەساو بژین. کێ دەتوانێت پەسەندی بکات، با پەسەندی بکات.»