مەتا 5:19-8
مەتا 5:19-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌روه‌ها فه‌رمووی: “بۆیه پیاو باوک و دایكی به‌جێ ده‌هێڵێت و به ژنه‌كه‌یه‌وه ده‌لكێت، ئیتر هه‌ردووكیان ده‌بنه یه‌ک جه‌سته. كه‌واته چیتر دوو نین به‌ڵكو یه‌ک جه‌سته‌ن. بۆیه ئه‌وه‌ی خودا به یه‌كتری گه‌یاندووه، مرۆڤ جیای ناكاته‌وه”. پێیان وت: “ئه‌ی بۆچی مووشێ ڕایسپاردووه ته‌ڵاقنامه بدرێت و ته‌ڵاق بكه‌وێت؟” پێی فه‌رموون: “له‌به‌ر دڵڕه‌قیتان مووشێ ڕێی دان ژنه‌كانتان ته‌ڵاق بده‌ن، ئه‌گینا له سه‌ره‌تاوه وا نه‌بوو.
مەتا 5:19-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەروەها فەرمووی: ﴿لەبەر ئەوە پیاو دایک و باوکی خۆی بەجێدەهێڵێت و بە ژنەکەیەوە دەنووسێت، ئیتر هەردووکیان دەبنە یەک جەستە.﴾ کەواتە چیتر دوو نین بەڵکو یەک جەستەن. لەبەر ئەوە ئەوەی خودا بە یەکتری گەیاندووە، با مرۆڤ جیای نەکاتەوە.» لێیان پرسی: «ئەی بۆچی مو‌سا فەرمانی داوە پیاو تەڵاقنامە بە ژنەکەی بدات و لێی جودا ببێتەوە؟» پێی فەرموون: «لەبەر دڵڕەقیتان مو‌سا ڕێی پێدان ژنەکانتان تەڵاق بدەن، ئەگینا لە سەرەتاوە وا نەبوو.