لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 3:19-11

مەتا 3:19-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

هه‌ندێک په‌ڕیشی هاتنه‌ لای بۆ ئه‌وه‌ی تاقیی بكه‌نه‌وه‌، وتیان: “ئایا دروسته‌ مێرد له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات؟” وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “ئه‌ی نه‌تانخوێندۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ی {له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئافراندووه‌ به‌ نێر و مێ ئافراندن؟} ” هه‌روه‌ها فه‌رمووی: “بۆیه‌ پیاو باوک و دایكی به‌جێ ده‌هێڵێت و به‌ ژنه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌لكێت، ئیتر هه‌ردووكیان ده‌بنه‌ یه‌ک جه‌سته‌. كه‌واته‌ چیتر دوو نین به‌ڵكو یه‌ک جه‌سته‌ن. بۆیه‌ ئه‌وه‌ی خودا به‌ یه‌كتری گه‌یاندووه‌، مرۆڤ جیای ناكاته‌وه‌”. پێیان وت: “ئه‌ی بۆچی مووشێ ڕایسپاردووه‌ ته‌ڵاقنامه‌ بدرێت و ته‌ڵاق بكه‌وێت؟” پێی فه‌رموون: “له‌به‌ر دڵڕه‌قیتان مووشێ ڕێی دان ژنه‌كانتان ته‌ڵاق بده‌ن، ئه‌گینا له‌ سه‌ره‌تاوه‌ وا نه‌بوو. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی بێ هۆی داوێنپیسی ته‌ڵاق بدات و یه‌كێكی دیكه‌ بهێنێت، ئه‌وا داوێنپیسی ده‌كات”. قوتابییه‌كانی پێیان وت: ئه‌گه‌ر حاڵی پیاو له‌گه‌ڵ ژن وابێت، باشتره‌ ژن نه‌هێنێت!” پێی فه‌رموون: “هه‌مووان ناتوانن ئه‌م قسه‌یه‌ په‌سه‌ند بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كه‌ پێیان دراوه‌.

هاوبەشی بکە
مەتا 19 بخوێنەوە

مەتا 3:19-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

هەندێک فەریسی هاتنە لای بۆ ئەوەی تاقیی بکەنەوە و گوتیان: «ئایا دروستە مێرد لەبەر هەر هۆیەک بێت ژنەکەی تەڵاق بدات؟» عیسا وەڵامی دانەوە: «ئایا نەتانخوێندووەتەوە، ئەوەی لە سەرەتاوە بەدیهێناوە ﴿بە نێر و مێ بەدیهێنان﴾؟ هەروەها فەرمووی: ﴿لەبەر ئەوە پیاو دایک و باوکی خۆی بەجێدەهێڵێت و بە ژنەکەیەوە دەنووسێت، ئیتر هەردووکیان دەبنە یەک جەستە.﴾ کەواتە چیتر دوو نین بەڵکو یەک جەستەن. لەبەر ئەوە ئەوەی خودا بە یەکتری گەیاندووە، با مرۆڤ جیای نەکاتەوە.» لێیان پرسی: «ئەی بۆچی موسا فەرمانی داوە پیاو تەڵاقنامە بە ژنەکەی بدات و لێی جودا ببێتەوە؟» پێی فەرموون: «لەبەر دڵڕەقیتان موسا ڕێی پێدان ژنەکانتان تەڵاق بدەن، ئەگینا لە سەرەتاوە وا نەبوو. بەڵام پێتان دەڵێم: ئەوەی بەبێ هۆی داوێنپیسی ژنەکەی خۆی تەڵاق بدات و یەکێکی دیکە بهێنێت، ئەوا داوێنپیسی دەکات.» قوتابییەکانی پێیان گوت: «ئەگەر حاڵی پیاو لەگەڵ ژن وابێت، باشترە ژن نەهێنێت!» عیسا پێی فەرموون: «هەموو خەڵکی ناتوانن ئەم قسەیە پەسەند بکەن، تەنها ئەوانەی پێیان دراوە.

هاوبەشی بکە
مەتا 19 بخوێنەوە