مەتا 27:19-30
مەتا 27:19-30 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وت: “ئه‌وه‌تا ئێمه وازمان له هه‌موو شتێک هێناوه و دوات كه‌وتووین، ئێمه چیمان بۆ ده‌بێت؟” ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: له نوێبوونه‌وه‌دا، كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر ته‌ختی شكۆی خۆی داده‌نیشێت، ئێوه كه دوام كه‌وتوون له‌سه‌ر دوازده ته‌خت داده‌نیشن و دوازده هۆزه‌كه‌ی ئیسڕائیل حوكم ده‌ده‌ن. هه‌ر كه‌سێكیش له‌پێناوی ناوی من، ماڵ یان برا یان خوشک یان باوک یان دایک یان ژن یان منداڵ یان كێڵگه‌ی به‌جێهێشتووه، سه‌د ئه‌وه‌نده وه‌رده‌گرێته‌وه و ژیانی جاویدانییش به میرات وه‌رده‌گرێت. به‌ڵام زۆر له یه‌كه‌مینه‌كان ده‌بنه دواهه‌مین، دواهه‌مینه‌كانیش یه‌كه‌مین.
مەتا 27:19-30 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا پەترۆس وەڵامی دایەوە و پێی گوت: «ئەوەتا ئێمە وازمان لە هەموو شتێک هێناوە و دوات کەوتووین، ئێمە چیمان بۆ دەبێت؟» عیساش پێی فەرموون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، لە نوێبوونەوەدا، کاتێک کوڕی مرۆڤ لەسەر تەختی شکۆمەندی خۆی دادەنیشێت، ئێوەش کە دوام کەوتوون لەسەر دوازدە تەخت دادەنیشن و دوازدە هۆزەکەی ئیسرائیل حوکم دەدەن. هەرکەسێکیش لەبەر ناوی من، ماڵ، برا، خوشک، دایک، باوک، ژن، منداڵ یان کێڵگەی بەجێهێشتووە، سەد ئەوەندە وەردەگرێتەوە و ژیانی هەتاهەتاییش بە میرات وەردەگرێت. بەڵام زۆر لە یەکەمینەکان دەبنە دواهەمین و دواهەمینەکانیش دەبنە یەکەمین.»