لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 10:19-15 - Compare All Versions

مەتا 10:19-15 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

قوتابییه‌كانی پێیان وت: ئه‌گه‌ر حاڵی پیاو له‌گه‌ڵ ژن وابێت، باشتره‌ ژن نه‌هێنێت!” پێی فه‌رموون: “هه‌مووان ناتوانن ئه‌م قسه‌یه‌ په‌سه‌ند بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كه‌ پێیان دراوه‌. چونكه‌ خه‌ساو هه‌ن زگماكن، خه‌ساویش هه‌ن مرۆڤ خه‌ساندویانن، خه‌ساویش هه‌ن له‌ پێناوی پاشایه‌تیی ئاسمان خۆیان خه‌ساندوه‌. كێ ده‌توانێت په‌سه‌ندی بكات، با په‌سه‌ندی بكات”. ئینجا منداڵیان بۆی هێنا تاكو ده‌ستیان له‌سه‌ر دابنێت و نوێژ بكات، كه‌چی قوتابییه‌كان لێیان ڕاخوڕین. به‌ڵام ئیشۆع فه‌رمووی: “لێگه‌ڕێن با منداڵان بێنه‌ لام، ڕێیان لێ مه‌گرن، چونكه‌ پاشایه‌تیی ئاسمانان هی وه‌ک ئه‌مانه‌یه‌”. جا ده‌ستی له‌سه‌ر دانان و له‌وێ ڕۆیشت.

هاوبەشی بکە
مەتا 19 PNTZS

مەتا 10:19-15 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

قوتابییەکانی پێیان گوت: «ئەگەر حاڵی پیاو لەگەڵ ژن وابێت، باشترە ژن نەهێنێت!» عیسا پێی فەرموون: «هەموو خەڵکی ناتوانن ئەم قسەیە پەسەند بکەن، تەنها ئەوانەی پێیان دراوە. خەساو هەن زگماکن، خەساویش هەن مرۆڤ خەساندویانن، خەڵکیش هەیە بڕیاریان داوە لە پێناوی شانشینی ئاسمان وەک خەساو بژین. کێ دەتوانێت پەسەندی بکات، با پەسەندی بکات.» ئینجا خەڵکی منداڵیان هێنایە لای عیسا تاوەکو دەستیان لەسەر دابنێت و لە پێناویاندا نوێژ بکات، بەڵام قوتابییەکان سەرزەنشتیان کردن. بەڵام عیسا فەرمووی: «لێگەڕێن منداڵان بێنە لام، ڕێیان لێ مەگرن، چونکە شانشینی ئاسمان هی وەک ئەمانەیە.» دەستی لەسەر دانان و لەوێ ڕۆیشت.

هاوبەشی بکە
مەتا 19 KSS