مەتا 7:18-9
مەتا 7:18-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
وه‌ی به‌حاڵی جیهان له‌به‌ر كۆسپه‌كان! چونكه كۆسپه‌كان هه‌ر ده‌بێ هه‌بن، به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵی ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی كۆسپه‌كان! ئه‌گه‌ر ده‌ستت یان قاچت بۆت بووه كۆسپ، بیبڕه‌وه و فڕێیبده. باشتره به شه‌لی یان به ده‌ستبڕاوی بچیته نێو ژیانه‌وه، له‌وه‌ی به دوو ده‌ست یان دوو قاچه‌وه بخرێیته نێو ئاگری جاویدانی. ئه‌گه‌ر چاوت بۆت بووه كۆسپ، ده‌ریبهێنه و فڕێیبده. باشتره به یه‌ک چاو بچیته نێو ژیانه‌وه، له‌وه‌ی به دوو چاوه‌وه بخرێیته ئاگری دۆزه‌خه‌وه.
مەتا 7:18-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
قوڕبەسەر جیهان لەبەر ئەو شتانەی کە خەڵکی تووشی گوناه دەکەن، چونکە گوناهکردن هەر دەبێت هەبێت، بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی کە دەبێتە هۆکار بۆ کەوتنە نێو گوناه. ئەگەر دەستت یان پێت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە بێ دەست یان بێ پێ بچیتە ناو ژیانەوە، لەوەی کە بە دوو دەست یان دوو پێوە فڕێبدرێیتە ناو ئاگری هەتاهەتاییەوە. ئەگەر چاوت تووشی گوناهی کردیت، دەریبهێنە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە بە یەک چاوەوە بچیتە ناو ژیانەوە لەوەی بە دوو چاوەوە فڕێبدرێیتە ناو ئاگری دۆزەخەوە.