مەتا 23:18-27
مەتا 23:18-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه پاشایه‌تی ئاسمانان له پاشایه‌ک ده‌چێت ویستی هه‌ژمارد له‌گه‌ڵ كۆیله‌كانی بكات. كاتێ ده‌ستیپێكرد، یه‌كێكیان بۆ هێنا ده هه‌زار تالنت قه‌رزار بوو. كه هیچی نه‌بوو بیداته‌وه، گه‌وره‌كه‌ی فه‌رمانی دا، خۆی و ژن و منداڵ و هه‌رچی هه‌یه‌تی بفرۆشرێت و قه‌رزه‌كه بداته‌وه. جا كۆیله‌كه چۆكی دادا و وتی: گه‌وره‌م، له‌سه‌رم ڕاوه‌سته، هه‌مووت ده‌ده‌مه‌وه. گه‌وره‌ی ئه‌و كۆیله‌یه دڵی پێی سووتا، ئازادی كرد و له قه‌رزه‌كه‌ش خۆش بوو.
مەتا 23:18-27 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«لەبەر ئەوە پاشایەتی ئاسمان لە پاشایەک دەچێت ویستی حیساب لەگەڵ خزمەتکارەکانی بکات. کاتێک دەستی پێ‌کرد، یەکێکیان بۆ هێنا دە هەزار کیسە زێڕ قەرزار بوو. کە هیچی نەبوو بیداتەوە، گەورەکەی فەرمانی دا، خۆی و ژن و منداڵ و هەرچی هەیەتی بفرۆشرێت و قەرزەکە بداتەوە. «لەبەر ئەوە خزمەتکارەکە لەبەردەمی چۆکی دادا و گوتی: ”لەسەرم ڕابوەستە، هەمووت دەدەمەوە.“ گەورەی ئەو خزمەتکارە دڵی پێی سووتا، ئازادی کرد و لە قەرزەکە خۆش‌بوو.