مەتا 19:18-21
مەتا 19:18-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دیسان پێتان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر دووان له ئێوه له‌سه‌ر زه‌وی له‌سه‌ر هه‌ر شتێک ڕێک بكه‌ون، هه‌رچی داوا بكه‌ن، له‌لایه‌ن باوكم كه له ئاسماناندایه، بۆتان ده‌بێت. چونكه له هه‌ر كوێیه‌ک دوو یان سێیان به ناوی منه‌وه كۆببنه‌وه، من له‌وێ له‌ناوه‌ڕاستیاندا ده‌بم”. ئینجا په‌تڕۆس هاته لای و پێی وت: “په‌روه‌ردگار، ده‌بێ چه‌ند جار له‌براكه‌م خۆشبم كه خراپه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كات؟ تاكو حه‌وت جار؟”
هاوبەشی بکە
مەتا 18 بخوێنەوەمەتا 19:18-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«دیسان ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەگەر دووان لە ئێوە لەسەر زەوی لەسەر هەر شتێک ڕێک بکەون، هەرچی داوا بکەن، باوکم کە لە ئاسمانە بۆتان جێبەجێ دەکات، چونکە لە هەرکوێیەک دوو یان سێ کەس بە ناوی منەوە کۆببنەوە، من لەوێ لەنێوانیاندا دەبم.» ئینجا پەترۆس هات و پێی گوت: «گەورەم، دەبێ چەند جار گەردنی براکەم ئازاد بکەم کە خراپەم لەگەڵ دەکات؟ تاکو حەوت جار؟»
هاوبەشی بکە
مەتا 18 بخوێنەوە