لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 1:18-7

مەتا 1:18-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

له‌و كاته‌دا قوتابییه‌كان هاتنه‌ لای ئیشۆع و وتیان: “كێ له‌ پاشایه‌تیی ئاسماناندا مه‌زنترینه‌؟” ئه‌ویش منداڵێكی بانگكرد و له‌ ناوه‌راستیاندا ڕایگرت، فه‌رمووی: “ڕه‌واتان پێ بڵێم: ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و وه‌ک ئه‌م منداڵه‌تان لێ نه‌یه‌ت، هه‌رگیز ناچنه‌ پاشایه‌تیی ئاسمانان. بۆیه‌ ئه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌م منداڵه‌ خۆی نزم بكاته‌وه‌، ئه‌وا له‌ پاشایه‌تیی ئاسماناندا مه‌زنترینه‌. ئه‌وه‌ی به‌ ناوی منداڵێكی وه‌ک ئه‌مه‌ په‌سه‌ند بكات، ئه‌وا منی په‌سه‌ند كردووه‌. ئه‌وه‌ش ساتمه‌ به‌ یه‌كێک له‌م بچووكانه‌ بكات كه‌ باوه‌ڕیان به‌ من هه‌یه‌، باشتره‌ بۆی به‌رداشێک به‌ ملیه‌وه‌ هه‌ڵبواسرێت و له‌ بنی ده‌ریا بخنكێنرێت. وه‌ی به‌حاڵی جیهان له‌به‌ر كۆسپه‌كان! چونكه‌ كۆسپه‌كان هه‌ر ده‌بێ هه‌بن، به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵی ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی كۆسپه‌كان!

هاوبەشی بکە
مەتا 18 بخوێنەوە