مەتا 6:17-17
مەتا 6:17-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ قوتابییه‌كان گوێیان لێ‌بوو، به‌ده‌مدا كه‌وتن، زۆر ترسان. ئیشۆعیش هات، ده‌ستی لێدان و فه‌رمووی: “هه‌ستن، مه‌ترسن!” ئینجا چاویان هه‌ڵبڕی، له ئیشۆع زیاتر كه‌سیان نه‌بینی. كه له چیاكه ده‌هاتنه خواره‌وه، ئیشۆع ڕایسپاردن و فه‌رمووی: “ئه‌مه‌ی بینیتان به كه‌سی مه‌ڵێن، تاكو ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌نێو مردووان هه‌ڵده‌ستێته‌وه”. قوتابییه‌كانی لێیان پرسی و وتیان: “ئه‌ی بۆچی ته‌وراتزانه‌كان ده‌ڵێن ده‌بێت یه‌كه‌مجار ئیلییا بێت؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “یه‌كه‌مجار ئیلییا دێت و هه‌موو شتێک ڕێک ده‌خاته‌وه. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ئیلییا هات و نه‌یانناسی، چی‌یان ویست پێیان كرد. هه‌روه‌ها ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش به ده‌ستیانه‌وه ئازار ده‌چێژێت”. ئه‌وسا قوتابییه‌كان تێگه‌یشتن كه باسی یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكاری بۆ كردن. كاتێ گه‌یشتنه لای كۆمه‌ڵه‌كه، پیاوێک هات و له‌به‌رده‌می چۆكی دادا و وتی: “گه‌وره‌م، به‌زه‌ییت به كوڕه‌كه‌مدا بێته‌وه، په‌ركه‌می هه‌یه و ئازارێكی زۆر ده‌چێژێت. زۆر جار ده‌كه‌وێته نێو ئاگر و زۆر جاریش نێو ئاوه‌وه. هێنامه لای قوتابییه‌كانت، به‌ڵام نه‌یانتوانی چاكی بكه‌نه‌وه”. جا ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “ئه‌ی نه‌وه‌ی بێباوه‌ڕ و چه‌وت، تا كه‌ی له‌گه‌ڵتان بم؟ تا كه‌ی به‌رگه‌تان بگرم؟ بیهێننه ئێره بۆ لام!”.
مەتا 6:17-17 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک قوتابییەکان گوێیان لەو دەنگە بوو، بەدەمدا کەوتن، زۆر ترسان. بەڵام عیسا هات، دەستی لێدان و فەرمووی: «هەستن، مەترسن!» ئینجا چاویان هەڵبڕی و لە عیسا زیاتر کەسیان نەبینی. کاتێک لە چیاکە دەهاتنە خوارەوە، عیسا فەرمانی پێدان و فەرمووی: «ئەمەی بینیتان بە کەسی مەڵێن، هەتا کوڕی مرۆڤ لەناو مردووان هەڵدەستێنرێتەوە.» قوتابییەکانی لێیان پرسی: «باشە بۆچی مامۆستایانی تەورات دەڵێن دەبێت یەکەم جار ئەلیاس بێت؟» عیسا وەڵامی دانەوە: «ڕاستە، ئەلیاس دێت و هەموو شتێک ڕێک دەخاتەوە. بەڵام پێتان دەڵێم: ئەلیاس هات و نەیانناسی، چی‌یان ویست پێیان کرد. هەروەها کوڕی مرۆڤیش بە دەستیانەوە ئازار دەچێژێت.» ئەوسا قوتابییەکان تێگەیشتن کە باسی یەحیای لەئاوهەڵکێشی بۆ کردن. کاتێک گەیشتنە لای خەڵکەکە، کابرایەک هات و لەبەردەمی چۆکی دادا و گوتی: «گەورەم، بەزەییت بە کوڕەکەمدا بێتەوە، فێدارە و ئازارێکی زۆر دەچێژێت. زۆر جار دەکەوێتە ناو ئاگر و زۆر جاریش ناو ئاوەوە. هێنامە لای قوتابییەکانت، بەڵام نەیانتوانی چاکی بکەنەوە.» جا عیسا وەڵامی دایەوە: «ئەی نەوەی بێباوەڕ و خوار، هەتا کەی لەگەڵتان بم؟ هەتا کەی بەرگەتان بگرم؟ ئەو کوڕە بهێننە ئێرە بۆ لام.»