لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 22:17-27

مەتا 22:17-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ له‌ گلیلادا بوون، ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ستی خه‌ڵک ده‌كرێت و ده‌یكوژن، له‌ ڕۆژی سێیه‌م هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌”. ئه‌وانیش زۆر دڵگران بوون. كاتێ هاتنه‌ كپه‌ڕناخوم، باجگرانی دوو درهه‌مه‌كه‌ هاتنه‌ لای په‌تڕۆس و وتیان: “ئه‌رێ ڕابیتان دوو درهه‌مه‌كه‌ نادات؟” وتی: “به‌ڵێ”. كاتێ په‌تڕۆس هاته‌ ماڵه‌وه‌، ئیشۆع پێشی كه‌وت و فه‌رمووی: “ڕات چییه‌ شیمعون؟ پاشایانی زه‌وی باج و سه‌رانه‌ له‌ كێ وه‌رده‌گرن؟ له‌ ڕۆڵه‌كانی خۆیان یان بیانی؟” په‌تڕۆس پێی وت: “له‌ بیانی”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “كه‌واته‌ ڕۆڵه‌كان ئازادن. به‌ڵام تاكو بۆیان نه‌بینه‌ كۆسپ، بڕۆ ده‌ریاكه‌ و قولابێک هه‌ڵده‌، یه‌كه‌م ماسی ده‌رده‌چێت بیگره‌، كه‌ ده‌می ده‌كه‌یته‌وه‌، ستاتیرێک ده‌بینیته‌وه‌، بیبه‌ و له‌ جیاتی خۆم و خۆت بیانده‌رێ”.

هاوبەشی بکە
مەتا 17 بخوێنەوە