مەتا 14:17-23
مەتا 14:17-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ گه‌یشتنه لای كۆمه‌ڵه‌كه، پیاوێک هات و له‌به‌رده‌می چۆكی دادا و وتی: “گه‌وره‌م، به‌زه‌ییت به كوڕه‌كه‌مدا بێته‌وه، په‌ركه‌می هه‌یه و ئازارێكی زۆر ده‌چێژێت. زۆر جار ده‌كه‌وێته نێو ئاگر و زۆر جاریش نێو ئاوه‌وه. هێنامه لای قوتابییه‌كانت، به‌ڵام نه‌یانتوانی چاكی بكه‌نه‌وه”. جا ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “ئه‌ی نه‌وه‌ی بێباوه‌ڕ و چه‌وت، تا كه‌ی له‌گه‌ڵتان بم؟ تا كه‌ی به‌رگه‌تان بگرم؟ بیهێننه ئێره بۆ لام!”. ئیشۆعیش لێی ڕاخوڕی و شه‌یتانه‌كه لێی هاته ده‌ره‌وه، له‌و كاته‌وه كوڕه‌كه چاكبووه‌وه. پاشان قوتابییه‌كان به ته‌نیا هاتنه لای ئیشۆع و وتیان: “بۆچی ئێمه نه‌مانتوانی ده‌ریبكه‌ین؟” ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “له‌به‌ر بێ باوه‌ڕیتان. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نكه خه‌رته‌له‌یه‌ک باوه‌ڕتان هه‌بێ، به‌م كێوه ده‌ڵێن لێره بڕۆ بۆ ئه‌وێ، ده‌ڕوات و شتێک بۆتان ئه‌سته‌م نابێت. به‌ڵام ئه‌م جۆره ده‌رناچێت، به نوێژ و ڕۆژوو نه‌بێت”. كاتێ له گلیلا‌دا بوون، ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ستی خه‌ڵک ده‌كرێت و ده‌یكوژن، له ڕۆژی سێیه‌م هه‌ڵده‌ستێته‌وه”. ئه‌وانیش زۆر دڵگران بوون.
مەتا 14:17-23 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک گەیشتنە لای خەڵکەکە، کابرایەک هات و لەبەردەمی چۆکی دادا و گوتی: «گەورەم، بەزەییت بە کوڕەکەمدا بێتەوە، فێدارە و ئازارێکی زۆر دەچێژێت. زۆر جار دەکەوێتە ناو ئاگر و زۆر جاریش ناو ئاوەوە. هێنامە لای قوتابییەکانت، بەڵام نەیانتوانی چاکی بکەنەوە.» جا عیسا وەڵامی دایەوە: «ئەی نەوەی بێباوەڕ و خوار، هەتا کەی لەگەڵتان بم؟ هەتا کەی بەرگەتان بگرم؟ ئەو کوڕە بهێننە ئێرە بۆ لام.» عیسا لە ڕۆحە پیسەکەی ڕاخوڕی و لە کوڕەکە هاتە دەرەوە، لەو کاتەوە کوڕەکە چاک بووەوە. پاشان قوتابییەکان بە تەنها هاتنە لای عیسا و گوتیان: «بۆچی ئێمە نەمانتوانی دەریبکەین؟» ئەویش پێی فەرموون: «لەبەر کەمی باوەڕتان. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەگەر ئەوەندەی دەنکە خەرتەلەیەک باوەڕتان هەبێ، بەو کێوە دەڵێن ”لەوێ بڕۆ،“ دەڕوات و هیچ شتێک بۆتان مەحاڵ نابێت. [ بەڵام ئەم جۆرە ڕۆحانە دەرناکرێن، بە نوێژ و ڕۆژوو نەبێت.]» کاتێک قوتابییەکان لە جەلیل کۆبوونەوە، عیسا پێی فەرموون: «کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست خەڵک و دەیکوژن، لە ڕۆژی سێیەم هەڵدەستێنرێتەوە.» قوتابییەکانیش بەمە زۆر دڵگران بوون.