مەتا 10:17-13
مەتا 10:17-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
قوتابییەکانی لێیان پرسی: «باشە بۆچی مامۆستایانی تەورات دەڵێن دەبێت یەکەم جار ئەلیاس بێت؟» عیسا وەڵامی دانەوە: «ڕاستە، ئەلیاس دێت و هەموو شتێک ڕێک دەخاتەوە. بەڵام پێتان دەڵێم: ئەلیاس هات و نەیانناسی، چی‌یان ویست پێیان کرد. هەروەها کوڕی مرۆڤیش بە دەستیانەوە ئازار دەچێژێت.» ئەوسا قوتابییەکان تێگەیشتن کە باسی یەحیای لەئاوهەڵکێشی بۆ کردن.
مەتا 10:17-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
قوتابییه‌كانی لێیان پرسی و وتیان: “ئه‌ی بۆچی ته‌وراتزانه‌كان ده‌ڵێن ده‌بێت یه‌كه‌مجار ئیلییا بێت؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “یه‌كه‌مجار ئیلییا دێت و هه‌موو شتێک ڕێک ده‌خاته‌وه. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ئیلییا هات و نه‌یانناسی، چی‌یان ویست پێیان كرد. هه‌روه‌ها ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش به ده‌ستیانه‌وه ئازار ده‌چێژێت”. ئه‌وسا قوتابییه‌كان تێگه‌یشتن كه باسی یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكاری بۆ كردن.