لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 1:17-18

مەتا 1:17-18 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

دوای شەش ڕۆژ، عیسا بە تەنها پەترۆس و یاقوب و یۆحەنای برای لەگەڵ خۆی برد و بۆ سەر چیایەکی بەرز ڕێبەریی کردن. پاشان لەپێشیان شێوەی گۆڕا، ڕووی وەک ڕۆژ دەدرەوشایەوە و جلەکانی وەک ڕووناکی سپی هەڵگەڕان. لەناکاو موسا و ئەلیاسیان بۆ دەرکەوت و لەگەڵ عیسادا کەوتنە گفتوگۆ. ئینجا پەترۆس بە عیسای گوت: «گەورەم، پێمان باشە لێرە بین. ئەگەر حەز دەکەیت لێرە سێ کەپر دروستدەکەم، یەکێک بۆ تۆ و یەکێک بۆ موسا و یەکێکیش بۆ ئەلیاس.» کاتێک قسەی دەکرد، هەورێکی ڕۆشن باڵی بەسەریاندا کێشا و دەنگێک لە هەورەکەوە فەرمووی: «ئەمە کوڕی خۆشەویستمە، ئەوەی پێی دڵشادم. گوێی لێ بگرن!» کاتێک قوتابییەکان گوێیان لەو دەنگە بوو، بەدەمدا کەوتن، زۆر ترسان. بەڵام عیسا هات، دەستی لێدان و فەرمووی: «هەستن، مەترسن!» ئینجا چاویان هەڵبڕی و لە عیسا زیاتر کەسیان نەبینی. کاتێک لە چیاکە دەهاتنە خوارەوە، عیسا فەرمانی پێدان و فەرمووی: «ئەمەی بینیتان بە کەسی مەڵێن، هەتا کوڕی مرۆڤ لەناو مردووان هەڵدەستێنرێتەوە.» قوتابییەکانی لێیان پرسی: «باشە بۆچی مامۆستایانی تەورات دەڵێن دەبێت یەکەم جار ئەلیاس بێت؟» عیسا وەڵامی دانەوە: «ڕاستە، ئەلیاس دێت و هەموو شتێک ڕێک دەخاتەوە. بەڵام پێتان دەڵێم: ئەلیاس هات و نەیانناسی، چییان ویست پێیان کرد. هەروەها کوڕی مرۆڤیش بە دەستیانەوە ئازار دەچێژێت.» ئەوسا قوتابییەکان تێگەیشتن کە باسی یەحیای لەئاوهەڵکێشی بۆ کردن. کاتێک گەیشتنە لای خەڵکەکە، کابرایەک هات و لەبەردەمی چۆکی دادا و گوتی: «گەورەم، بەزەییت بە کوڕەکەمدا بێتەوە، فێدارە و ئازارێکی زۆر دەچێژێت. زۆر جار دەکەوێتە ناو ئاگر و زۆر جاریش ناو ئاوەوە. هێنامە لای قوتابییەکانت، بەڵام نەیانتوانی چاکی بکەنەوە.» جا عیسا وەڵامی دایەوە: «ئەی نەوەی بێباوەڕ و خوار، هەتا کەی لەگەڵتان بم؟ هەتا کەی بەرگەتان بگرم؟ ئەو کوڕە بهێننە ئێرە بۆ لام.» عیسا لە ڕۆحە پیسەکەی ڕاخوڕی و لە کوڕەکە هاتە دەرەوە، لەو کاتەوە کوڕەکە چاک بووەوە.

هاوبەشی بکە
مەتا 17 بخوێنەوە

مەتا 1:17-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

دوای شه‌ش ڕۆژ ئیشۆع په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌نی برای یاقووی برد و به‌ ته‌نیا بۆ سه‌ر چیایه‌كی به‌رز. له‌پێشیان شێوه‌ی گۆڕا، ڕووی وه‌ک خۆر دره‌وشایه‌وه‌ و جله‌كانی وه‌ک ڕووناكی سپی هه‌ڵگه‌ڕان. مووشێ و ئیلییایان بۆ ده‌ركه‌وت و قسه‌یان له‌گه‌ڵ كرد. ئینجا په‌تڕۆس به‌ ئیشۆعی وت: “په‌ره‌ردگار، پێمان باشه‌ لێره‌ بین! ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ لێره‌ سێ كه‌پرتان بۆ هه‌ڵده‌دین، یه‌كێک بۆ تۆ و یه‌كێک بۆ مووشێ و یه‌كێكیش بۆ ئیلییا”. كاتێ قسه‌ی ده‌كرد، هه‌ورێكی ڕۆشن بوو به‌ سێبه‌ریان و ده‌نگێک له‌ هه‌وره‌كه‌وه‌ فه‌رمووی: “ئه‌مه‌یه‌ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، كه‌ پێی دڵشادم. گوێی لێ بگرن!” كاتێ‌ قوتابییه‌كان گوێیان لێبوو، به‌ده‌مدا كه‌وتن، زۆر ترسان. ئیشۆعیش هات، ده‌ستی لێدان و فه‌رمووی: “هه‌ستن، مه‌ترسن!” ئینجا چاویان هه‌ڵبڕی، له‌ ئیشۆع زیاتر كه‌سیان نه‌بینی. كه‌ له‌ چیاكه‌ ده‌هاتنه‌ خواره‌وه‌، ئیشۆع ڕایسپاردن و فه‌رمووی: “ئه‌مه‌ی بینیتان به‌ كه‌سی مه‌ڵێن، تاكو ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌نێو مردووان هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌”. قوتابییه‌كانی لێیان پرسی و وتیان: “ئه‌ی بۆچی ته‌وراتزانه‌كان ده‌ڵێن ده‌بێت یه‌كه‌مجار ئیلییا بێت؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “یه‌كه‌مجار ئیلییا دێت و هه‌موو شتێک ڕێک ده‌خاته‌وه‌. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ئیلییا هات و نه‌یانناسی، چییان ویست پێیان كرد. هه‌روه‌ها ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش به‌ ده‌ستیانه‌وه‌ ئازار ده‌چێژێت”. ئه‌وسا قوتابییه‌كان تێگه‌یشتن كه‌ باسی یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكاری بۆ كردن. كاتێ گه‌یشتنه‌ لای كۆمه‌ڵه‌كه‌، پیاوێک هات و له‌به‌رده‌می چۆكی دادا و وتی: “گه‌وره‌م، به‌زه‌ییت به‌ كوڕه‌كه‌مدا بێته‌وه‌، په‌ركه‌می هه‌یه‌ و ئازارێكی زۆر ده‌چێژێت. زۆر جار ده‌كه‌وێته‌ نێو ئاگر و زۆر جاریش نێو ئاوه‌وه‌. هێنامه‌ لای قوتابییه‌كانت، به‌ڵام نه‌یانتوانی چاكی بكه‌نه‌وه‌”. جا ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و فه‌رمووی: “ئه‌ی نه‌وه‌ی بێباوه‌ڕ و چه‌وت، تا كه‌ی له‌گه‌ڵتان بم؟ تا كه‌ی به‌رگه‌تان بگرم؟ بیهێننه‌ ئێره‌ بۆ لام!”. ئیشۆعیش لێی ڕاخوڕی و شه‌یتانه‌كه‌ لێی هاته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌و كاته‌وه‌ كوڕه‌كه‌ چاكبووه‌وه‌.