مەتا 20:16-23 - Compare All Versions
مەتا 20:16-23 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
ئینجا به قوتابییه‌كانی ڕاسپارد به كه‌س نه‌ڵێن كه ئه‌و مه‌سیحه‌كه‌یه. له‌و كاته‌وه ئیشۆع ده‌ستیكرد به ڕوونكردنه‌وه بۆ قوتابییه‌كانی كه ده‌بێت بۆ یروشلایم بڕوات، له‌وێ به ده‌ستی پیران و كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان زۆر ئازار بچێژێت و بكوژرێت و له ڕۆژی سێیه‌مدا هه‌ستێته‌وه. په‌تڕۆس هێنایه لای خۆی و لێی ڕاخوڕی و وتی: “دوور له‌تۆ په‌روه‌ردگار! ئه‌مه‌ت به‌سه‌ر نه‌یه‌ت!” ئاوڕی دایه‌وه و به په‌تڕۆسی فه‌رموو: “له‌به‌رچاوم لاچۆ، ئه‌ی شه‌یتان! تۆ كۆسپی له‌به‌رده‌مم، چونكه بیر له شته خوداییه‌كان ناكه‌یته‌وه، به‌ڵكو شتی مرۆڤانه”.
مەتا 20:16-23 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
ئینجا قوتابییەکانی ڕاسپارد کە بە کەس نەڵێن ئەو مەسیحەکەیە. لەو کاتەوە عیسا دەستی کرد بە ڕوونکردنەوە بۆ قوتابییەکانی کە دەبێت بچێتە ئۆرشەلیم، لەوێ بە دەستی پیران و کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات زۆر ئازار بچێژێت و بکوژرێت و لە ڕۆژی سێیەم هەستێنرێتەوە. پەترۆس عیسای هێنایە ئەم لاوە و دەستی کرد بە سەرزەنشتکردنی: «خودا نەکات گەورەم! هەرگیز ئەمەت بەسەرنەیەت!» عیسا ئاوڕی دایەوە و بە پەترۆسی فەرموو: «لەبەرچاوم لاچۆ، ئەی شەیتان! تۆ کۆسپی لەبەردەمم، چونکە بیر لە کاروبارە خوداییەکان ناکەیتەوە، بەڵکو کاروباری مرۆڤانە.»