مەتا 13:16-18
مەتا 13:16-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه ئیشۆع هاته ناوچه‌ی قه‌یسه‌ڕییه‌ی پیلیپوس، له قوتابییه‌كانی پرسی و فه‌رمووی: “ئایا خه‌ڵک ده‌ڵێن منی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ كێیم؟” وتیان: “هه‌ندێک ده‌ڵێن یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكاره، هه‌ندێک ئیلییا، هه‌ندێكیش ئێرمیا یان یه‌كێک له پێغه‌مبه‌ران”. پێی فه‌رموون: “ئه‌ی ئێوه ده‌ڵێن من كێم؟” شیمعون په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت، ڕۆڵه‌ی خودای زیندووی!”. ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆ، شیمعونی كوڕی یۆنا، چونكه گۆشت و خوێن ئه‌مه‌یان بۆت ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵكو ئه‌و باوكه‌م كه له ئاسماناندایه. منیش پێت ده‌ڵێم، تۆ په‌تڕۆسیت و له‌سه‌ر ئه‌م به‌رده وارگه‌ی خۆم بنیاد ده‌نێم و ده‌روازه‌كانی دۆزه‌خیش پێی ناوێرێت.
مەتا 13:16-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کە عیسا گەیشتە ناوچەی قەیسەرییەی فیلیپۆس، لە قوتابییەکانی پرسی: «ئایا خەڵک دەڵێن کوڕی مرۆڤ کێیە؟» وەڵامیان دایەوە: «هەندێک دەڵێن یەحیای لەئاوهەڵکێشە، هەندێکی دیکە دەڵێن ئەلیاسە، هەندێکیش یەرمیا یان یەکێک لە پێغەمبەران.» پێی فەرموون: «ئەی ئێوە دەڵێن من کێم؟» شیمۆن پەترۆس وەڵامی دایەوە: «تۆ مەسیحەکەیت، کوڕی خودای زیندووی.» عیساش وەڵامی دایەوە: «شیمۆنی کوڕی یۆنا، خۆزگەت پێ دەخوازرێت، چونکە گۆشت و خوێن ئەمەیان بۆت ئاشکرا نەکرد، بەڵکو ئەو باوکەم کە لە ئاسمانە. منیش پێت دەڵێم، تۆ پەترۆسی و لەسەر ئەم بەردە کۆمەڵەی خۆم بنیاد دەنێم کە دەروازەکانی دۆزەخ پێی ناوێرێت.