لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 1:16-12

مەتا 1:16-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان هاتنه‌ لای بۆ ئه‌وه‌ی تاقیی بكه‌نه‌وه‌، داوایان لێكرد له‌ ئاسمانه‌وه‌ په‌رجوێكیان پیشان بدات. وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “كه‌ ئێواره‌ داهات، ده‌ڵێن ساماڵه‌، چونكه‌ ئاسمان سوور هه‌ڵگه‌ڕاوه‌. له‌ به‌یانیش، ئه‌مڕۆ هه‌وره‌، چونكه‌ ئاسمان سوور هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ و گرژه‌. ئه‌ی ڕووپاماكان! ده‌زانن ڕووی ئاسمان لێكبده‌نه‌وه‌، به‌ڵام ناتوانن نیشانه‌كانی زه‌مانه‌ لێكبده‌نه‌وه‌! نه‌وه‌یه‌كی به‌دكار و نابێگه‌رد داوای په‌رجو ده‌كات، په‌رجوی نادرێتێ، جگه‌ له‌ په‌رجوی پێغه‌مبه‌ر یۆنه‌ن”. ئینجا به‌جێیهێشتن و ڕۆیشت. كه‌ قوتابییه‌كان گه‌یشتنه‌ ئه‌وبه‌ر، له‌بیریان چووبوو نان ببه‌ن. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “وریابن، ئاگاداربن له‌ هه‌وێنی په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان”. له‌دڵی خۆیاندا بیریان كرده‌وه‌ و وتیان: “نانمان نه‌هێناوه‌”. ئیشۆع زانی و پێی فه‌رموون: “ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه‌، بۆچی له‌دڵی خۆتان ده‌ڵێن نانمان نه‌هێناوه‌؟ ئایا هێشتا تێنه‌گه‌یشتوون؟ نایه‌ته‌ بیرتان پێنج نانه‌كه‌ی پێنج هه‌زاره‌كه‌ و چه‌ند سه‌به‌ته‌شتان هه‌ڵگرته‌وه‌؟ یان حه‌وت نانه‌كه‌ی چوار هه‌زاره‌كه‌ و چه‌ند سه‌به‌ته‌شتان هه‌ڵگرته‌وه‌؟ چۆن تێناگه‌ن من باسی نانم بۆ نه‌كردن؟ له‌ هه‌وێنی په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان ئاگاداربن!” ئینجا تێگه‌یشتن كه‌ ئه‌و له‌ هه‌وێنی نان ئاگاداریان ناكاته‌وه‌، به‌ڵكو له‌ فێركردنی په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان.

هاوبەشی بکە
مەتا 16 بخوێنەوە

مەتا 1:16-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

فەریسی و سەدوقییەکان هاتنە لای عیسا بۆ ئەوەی تاقی بکەنەوە، داوایان لێکرد نیشانەیەکی ئاسمانییان پیشان بدات. عیسا وەڵامی دایەوە: «کە ئێوارە دادێت، دەڵێن، ”ساماڵ دەبێت، چونکە ئاسمان سوور هەڵگەڕاوە،“ سەر لە بەیانیش، ”ئەمڕۆ باوبۆران دەبێت، چونکە ئاسمان سوور هەڵگەڕاوە و هەورە.“ ئێوە دەزانن ڕووی ئاسمان بخوێننەوە، بەڵام ناتوانن نیشانەکانی زەمانە لێکبدەنەوە! نەوەیەکی بەدکار و داوێنپیس داوای نیشانە دەکات، نیشانەی نادرێتێ، جگە لە نیشانەی یونس.» ئینجا بەجێی هێشتن و ڕۆیشت. کاتێک قوتابییەکان گەیشتنە ئەوبەری دەریاچەکە، بینییان لەبیریان چووە لەگەڵ خۆیان نان ببەن. عیسا پێی فەرموون: «وریابن، ئاگاداری هەویرترشی فەریسی و سەدوقییەکان بن.» لەناو خۆیاندا گفتوگۆیان کرد و گوتیان: «ئەوە بۆیە وا دەڵێت، چونکە نانمان لەگەڵ خۆمان نەهێناوە.» عیسا زانی و پێی فەرموون: «ئەی کەم باوەڕینە، بۆچی لەنێو خۆتان دەڵێن نانمان نییە؟ ئایا هێشتا تێنەگەیشتوون؟ نایەتە بیرتان پێنج نانەکەی پێنج هەزارەکە و چەند سەبەتەشتان هەڵگرتەوە؟ یان حەوت نانەکەی چوار هەزارەکە و چەند سەبەتەشتان هەڵگرتەوە؟ چۆن تێناگەن من باسی نانم بۆ نەکردن؟ ئاگاداری هەویرترشی فەریسی و سەدوقییەکان بن!» ئینجا تێگەیشتن کە ئەو لە هەویرترشی نان ئاگاداریان ناکاتەوە، بەڵکو لە فێرکردنی فەریسی و سەدوقییەکان.

هاوبەشی بکە
مەتا 16 بخوێنەوە