مەتا 33:15-38
مەتا 33:15-38 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
قوتابییه‌كانی پێیان وت: “له‌م چۆڵه‌وانییه ئه‌و نانه زۆره‌مان له‌كوێ بوو بۆ ناندانی ئه‌م كۆمه‌ڵانه؟” ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “چه‌ند نانتان پێیه؟” وتیان: “حه‌وت، له‌گه‌ڵ چه‌ند ماسییه‌كی بچكۆڵه”. جا فه‌رمانی دا كۆمه‌ڵانه‌كه له‌سه‌ر زه‌وی دانیشن. حه‌وت نان و ماسییه‌كانی برد، سوپاسی كرد و لهتیكردن و دایه قوتابییه‌كان، قوتابییه‌كانیش دایانه كۆمه‌ڵه‌كه. هه‌موو خواردیان و تێربوون، دوایی حه‌وت سه‌به‌ته‌ی پڕ له‌ته‌نانیان كۆكرده‌وه. نانخۆران چوار هه‌زار پیاو بوون، بێجگه له ژن و منداڵ.
مەتا 33:15-38 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
قوتابییەکانی وەڵامیان دایەوە: «لەم چۆڵەوانییە ئەو نانە زۆرەمان لەکوێ بوو بۆ ناندانی ئەم هەموو خەڵکە؟» عیساش پێی فەرموون: «چەند نانتان پێیە؟» گوتیان: «حەوت، لەگەڵ چەند ماسییەکی بچووک.» ئیتر فەرمانی دا خەڵکەکە لەسەر زەوی دانیشن. حەوت نان و ماسییەکانی لێ وەرگرتن و سوپاسی خودای کرد و لەتی کردن و دایە قوتابییەکان، قوتابییەکانیش دایانە خەڵکەکە. هەموو خواردیان و تێربوون، دوایی حەوت سەبەتەی پڕ پەلکەنانیان کۆکردەوە. نانخۆران چوار هەزار پیاو بوون، بێجگە لە ژن و منداڵ.