مەتا 29:15-31
مەتا 29:15-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا ئیشۆع له‌وێ ڕۆیشت و هاته لای ده‌ریای گلیلا، چووه سه‌ر شاخێک و له‌وێ دانیشت. ئه‌وه‌بوو كۆمه‌ڵانێكی زۆر هاتنه لای، شه‌ل و كوێر و لاڵ ئیفلیج و زۆری دیكه‌شیان له‌گه‌ڵ بوو، له‌به‌رپێی دایاننان، ئه‌ویش چاكیكردنهوه. ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵانه‌كه سه‌رسام بوون كه بینییان لاڵ قسه‌ده‌كات و ئیفلیج چاكده‌بێته‌وه و شه‌ل ڕێده‌كات و كوێر ده‌بینێت، جا ستایشی خوداوه‌ندی ئیسڕائیلیان كرد.
هاوبەشی بکە
مەتا 15 بخوێنەوەمەتا 29:15-31 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا عیسا لەوێ ڕۆیشت و هاتە لای دەریاچەی جەلیل، چووە سەر شاخێک و لەوێ دانیشت. ئەوە بوو خەڵکێکی زۆر هاتنە لای، شەل و کوێر و گۆج و لاڵ و زۆری دیکەشیان لەگەڵ بوو، لەبەرپێی دایاننان، ئەویش چاکیکردنەوە. تەنانەت خەڵکەکە سەرسام بوون کە بینییان لاڵ قسە دەکات و گۆج چاکدەبێتەوە و شەل بە ڕێکی دەڕوات و کوێر دەبینێت، جا ستایشی خودای ئیسرائیلیان کرد.
هاوبەشی بکە
مەتا 15 بخوێنەوە