مەتا 21:15-24 - Compare All Versions
مەتا 21:15-24 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
ئیشۆع له‌وێ ده‌رچوو و چووه ده‌ڤه‌ری سوڕ و سه‌یده‌ن. ژنێكی كه‌نعانی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، ده‌رچوو و هاواری بۆ كرد و ده‌یووت: “گه‌وره‌م، ڕۆڵه‌ی داوید، به‌زه‌ییت پێم‌دا بێته‌وه! كچه‌كه‌م زۆر به‌خراپی شێت بووه”. به‌ڵام ئه‌و به وشه‌یه‌كیش وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه. قوتابییه‌كانی هاتنه پێشی و تكایان لێیكرد و وتیان: “به‌ڕێی بكه، چونكه به‌دوامانه‌وه هاوار ده‌كات!” وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رموی: “من ته‌نها بۆ كاوڕه ونبووه‌كانی ماڵی ئیسڕائیل نێردراوم”.
مەتا 21:15-24 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
عیسا لەوێ ڕۆیشت و چوو بۆ ناوچەکانی سور و سەیدا. ژنێکی کەنعانی خەڵکی دەوروبەری ئەوێ، بەرەو ڕووی هات و هاواری کرد: «گەورەم، ئەی کوڕی داود، بەزەییت پێم‌دا بێتەوە! کچەکەم بەهۆی ڕۆحی پیسەوە ئازارێکی زۆری هەیە.» بەڵام عیسا تەنانەت بە وشەیەکیش وەڵامی نەدایەوە. قوتابییەکانی هاتنە پێشی و تکایان لێی کرد: «بەڕێی بکە، وا بەدوامانەوە هاوار دەکات.» وەڵامی دایەوە: «من تەنها بۆ مەڕە ونبووەکانی ماڵی ئیسرائیل نێردراوم.»