لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 25:14-33

مەتا 25:14-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

له‌ چواره‌م به‌تڵی شه‌ودا ئیشۆع بۆ لایان چوو و به‌سه‌ر ده‌ریاكه‌دا ده‌ڕۆیشت. كاتێ قوتابییه‌كان بینییان له‌سه‌ر ده‌ریاكه‌ ده‌ڕوات، شڵه‌ژان و وتیان: “ئه‌مه‌ دێوه‌زمه‌یه‌”! له‌ ترسانیش هاواریان كرد! یه‌كسه‌ر ئیشۆع قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن و فه‌رمووی: “دڵنیابن! ئه‌وه‌ منم. مه‌ترسن”. په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر تۆی، فه‌رمانم پێ بده‌ به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا بێمه‌ لات”. فه‌رمووی: “وه‌ره‌”. په‌تڕۆس له‌ كه‌شتیه‌كه‌ دابه‌زی و به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا ڕۆیشت تاكو بۆ لای ئیشۆع بێت. به‌ڵام كاتێ بینی باكه‌ تونده‌، ترسا و خه‌ریک بوو نوقوم بێت، به‌هاواره‌وه‌ وتی: “په‌روه‌ردگار، قوتارم بكه‌!” ئیشۆعیش یه‌كسه‌ر ده‌ستی درێژكرد و گرتییه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “كه‌م باوه‌ڕ، بۆچی گومانت كرد؟” كه‌ سه‌ركه‌وتنه‌ نێو كه‌شتییه‌كه‌، باكه‌ هێمن بووه‌وه‌. ئه‌وانه‌ی له‌نێو كه‌شتییه‌كه‌ بوون، هاتن و كڕنۆشیان بۆ برد و وتیان: “به‌ ڕاستی تۆ ڕۆڵه‌ی خودای”.

هاوبەشی بکە
مەتا 14 بخوێنەوە