مەتا 24:14-32
مەتا 24:14-32 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌شتیه‌كه‌ش گه‌یشتبووه ناوه‌ڕاستی ده‌ریاكه‌وه، شه‌پۆڵه‌كانیش پێایاندا ده‌كێشا، چونكه باكه پێچه‌وانه بوو. له چواره‌م به‌تڵی شه‌ودا ئیشۆع بۆ لایان چوو و به‌سه‌ر ده‌ریاكه‌دا ده‌ڕۆیشت. كاتێ قوتابییه‌كان بینییان له‌سه‌ر ده‌ریاكه ده‌ڕوات، شڵه‌ژان و وتیان: “ئه‌مه دێوه‌زمه‌یه”! له ترسانیش هاواریان كرد! یه‌كسه‌ر ئیشۆع قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن و فه‌رمووی: “دڵنیابن! ئه‌وه منم. مه‌ترسن”. په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر تۆی، فه‌رمانم پێ بده به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا بێمه لات”. فه‌رمووی: “وه‌ره”. په‌تڕۆس له كه‌شتیه‌كه دابه‌زی و به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا ڕۆیشت تاكو بۆ لای ئیشۆع بێت. به‌ڵام كاتێ بینی باكه تونده، ترسا و خه‌ریک بوو نوقوم بێت، به‌هاواره‌وه وتی: “په‌روه‌ردگار، قوتارم بكه!” ئیشۆعیش یه‌كسه‌ر ده‌ستی درێژكرد و گرتییه‌وه و پێی فه‌رموو: “كه‌م باوه‌ڕ، بۆچی گومانت كرد؟” كه سه‌ركه‌وتنه نێو كه‌شتییه‌كه، باكه هێمن بووه‌وه.
مەتا 24:14-32 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەلەمەکەش مەودایەکی زۆری لە وشکانییەوە بڕیبوو، شەپۆلەکانیش پێیاندا دەکێشا، چونکە ئاراستەی ڕەشەباکە پێچەوانە بوو. پێش خۆرهەڵاتن عیسا هاتە لایان و بەسەر دەریاچەکەدا دەڕۆیشت. کاتێک قوتابییەکان بینییان بەسەر دەریاچەکەدا دەڕوات، شێوان و گوتیان: «ئەمە دێوەزمەیە!» لە ترسانیشدا هاواریان کرد. دەستبەجێ عیسا قسەی لەگەڵ کردن: «ورەتان بەرز بێ! ئەوە منم. مەترسن.» پەترۆس وەڵامی دایەوە: «گەورەم، ئەگەر تۆی، فەرمانم پێبدە بەسەر ئاوەکەدا بێمە لات.» فەرمووی: «وەرە.» پەترۆس لە بەلەمەکە دابەزی و بەسەر ئاوەکەدا ڕۆیشت و بەرەو لای عیسا بەڕێکەوت. بەڵام کاتێک توندی بایەکەی بینی، ترسا و خەریک بوو نوقوم دەبوو، هاواری کرد: «گەورەم، ڕزگارم بکە!» عیساش یەکسەر دەستی درێژکرد و گرتی و پێی فەرموو: «کەم باوەڕ، بۆچی گومانت کرد؟» کە سەرکەوتنە ناو بەلەمەکە، ڕەشەباکە وەستا.