مەتا 19:14-23
مەتا 19:14-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
فه‌رمانی به كۆمه‌ڵانه‌كه دا له‌سه‌ر گیاكه دانیشن. ئینجا پێنج نانه‌كه و دوو ماسییه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و چاوی هه‌ڵبڕیه ئاسمان، داڕشتی كرد و له‌تی كردن، ئینجا نانه‌كانی دایه قوتابییه‌كان، قوتابیه‌كانیش دایانه كۆمه‌ڵانه‌كه. هه‌موو خواردیان و تێر بوون. پاشان له‌و له‌ته‌نانه‌ی مایه‌وه دوازده سه‌به‌ته‌ی پڕیان هه‌ڵگرته‌وه. نانخۆران نزیكه‌ی پێنج هه‌زار پیاو بوون، بێجگه له ژن و منداڵ. یه‌كسه‌ر قوتابییه‌كانی ناچار كرد سواری كه‌شتییه‌كه بن و پێشی بكه‌ون بۆ ئه‌وبه‌ر، تاكو كۆمه‌ڵانه‌كه به‌ڕێ ده‌كات. كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی به‌ڕێكرد، به ته‌نها چووه سه‌ر شاخه‌كه تاكو نوێژ بكات. كه ئێواره داهات له‌وێ به ته‌نها بوو،
مەتا 19:14-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
فەرمانی بە خەڵکەکە دا لەسەر گیاکە دانیشن. ئینجا پێنج نانەکە و دوو ماسییەکەی هەڵگرت و تەماشای ئاسمانی کرد، سوپاسی خودای کرد و نانەکانی لەتکرد، ئینجا دایە قوتابییەکان و ئەوانیش دایانە خەڵکەکە. هەموو خواردیان و تێر بوون، پاشان لەو پەلکەنانەی مایەوە دوازدە سەبەتەی پڕیان هەڵگرتەوە. ژمارەی ئەوانەی کە نانیان خوارد نزیکەی پێنج هەزار پیاو بوون، بێجگە لە ژن و منداڵ. دەستبەجێ عیسا قوتابییەکانی ناچار کرد سواری بەلەمەکە بن و پێش خۆی بپەڕنەوە ئەوبەری دەریاچەکە، هەتا خۆی خەڵکەکە بەڕێ دەکات. لەدوای ئەوەی خەڵکەکەی بەڕێکرد، سەرکەوتە سەر شاخێک بۆ ئەوەی بە تەنها نوێژ بکات. کە ئێوارە داهات بە تەنها لەوێ بوو،