مەتا 13:14-16
مەتا 13:14-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه ئیشۆع ئه‌مه‌ی بیست، به ته‌نها به‌ره‌و شوێنێكی چۆڵ، به كه‌شتیه‌ک ئه‌وێی به‌جێهێشت. كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كان بیستیان، له شاره‌كانه‌وه به پیاده دوای كه‌وتن. كاتێ ده‌رچوو، كۆمه‌ڵانێكی زۆری بینی، دڵی پێیان سووتا و نه‌خۆشه‌كانیانی چاككرده‌وه. كاتێ ئێواره داهات، قوتابییه‌كانی هاتنه لای و وتیان: “شوێنه‌كه چۆڵه و كاتیش دره‌نگه. خه‌ڵكه‌كه به‌ڕێكه با بڕۆنه گونده‌كان، خواردن بۆ خۆیان بكڕن”. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “پێویست ناكات بڕۆن. خۆتان شتێكیان بده‌نێ با بیخۆن”.
مەتا 13:14-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کە عیسا ئەمەی بیست، سواری بەلەمێک بوو و بە تەنها چووە شوێنێکی چۆڵ. کاتێک خەڵک بیستیان، لە شارەکانەوە بە پێیان دوای کەوتن. کاتێک عیسا لە بەلەمەکە دابەزی، خەڵکێکی بێشوماری بینی و دڵی پێیان سووتا و نەخۆشەکانی ئەوانی چاککردەوە. کاتێک ئێوارە داهات، قوتابییەکانی هاتنە لای و گوتیان: «ئەم شوێنە چۆڵە و کاتیش درەنگە. خەڵکەکە بەڕێ بکە با بڕۆنە گوندەکان و خواردن بۆ خۆیان بکڕن.» بەڵام عیسا پێی فەرموون: «پێویست ناکات بڕۆن. ئێوە شتێکیان بدەنێ با بیخۆن.»