مەتا 53:13-58
مەتا 53:13-58 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ئیشۆع ئه‌م په‌ندانه‌ی ته‌واو كرد له‌وێ ڕۆیشت. كه هاته‌وه شاره‌كه‌ی خۆی، له كه‌نیشته‌كه‌یان فێری ده‌كردن، تا ئه‌وه‌ی سه‌رسام بوون و وتیان: “ئه‌مه ئه‌م دانایی و په‌رجوانه‌ی له‌كوێ بوو؟ ئه‌مه كوڕی دارتاشه‌كه نییه؟ ئه‌ی دایكی ناوی مه‌ریه‌م نییه؟ یاقوو و یۆسپ و شیمعون و ئیهوودا برای نین؟ ئه‌وه نییه خوشكه‌كانی هه‌موویان له‌لامانن؟ ئه‌ی ئه‌مه هه‌موو ئه‌مانه‌ی له‌كوێ بوو؟” جا ساتمه‌یان لێی ده‌كرد. به‌ڵام ئیشۆع پێی فه‌رموون: “پێغه‌مبه‌ر بێ ڕێز نییه، ته‌نها له نیشتمان و ماڵی خۆیدا نه‌بێت”. له‌وێدا په‌رجوی زۆری نه‌كرد، له‌به‌ر بێباوه‌ڕییان.
مەتا 53:13-58 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک عیسا ئەم نموونانەی تەواو کرد، لەوێ ڕۆیشت. هاتەوە شارەکەی خۆی، لە کەنیشتەکەیان دەستی کرد بە فێرکردنیان، هەتا ئەوەی سەرسام بوون و گوتیان: «ئەمە ئەم دانایی و پەرجووانەی لەکوێ بوو؟ ئایا ئەمە کوڕی دارتاشەکە نییە؟ ئەی دایکی ناوی مریەم نییە؟ یاقوب و یوسف و شیمۆن و یەهوزا برای نین؟ ئەوە نییە خوشکەکانی هەموویان لەلامانن؟ ئەی ئەمە هەموو ئەمانەی لەکوێ بوو؟» جا ڕەتیان کردەوە. بەڵام عیسا پێی فەرموون: «پێغەمبەر بێ ڕێز نییە، تەنها لە شار و ماڵی خۆی نەبێت.» لەوێ پەرجووی زۆری نەکرد، لەبەر بێباوەڕییان.