مەتا 37:13-50
مەتا 37:13-50 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “تۆوده‌ری تۆوه چاكه‌كه، ڕۆڵه‌ی مرۆڤه. كێڵگه‌كه‌ش جیهانه، تۆوه چاكه‌كه‌ش ڕۆڵه‌كانی پاشایه‌تین، زیوانه‌كه‌ش ڕۆڵه‌كانی به‌دكاره‌كه‌ن، دوژمنه‌كه‌ش كه تۆوی كردن ئیبلیسه، دروێنه‌كه‌ش پایانی جیهانه، سه‌پانه‌كانیش فریشته‌كانن. وه‌ک زیوانه‌كه كۆ ده‌كرێته‌وه و به ئاگر ده‌سووتێندرێ، له پایانی جیهانیشدا وا ده‌بێت. ڕۆڵه‌ی مرۆڤ فریشته‌كانی ده‌نێرێت، هه‌موو كۆسپه‌كان و به‌دكاران له پاشایه‌تیییه‌كه‌ی كۆده‌كه‌نه‌وه و فڕێیان ده‌ده‌نه نێو كووره‌ی ئاگره‌وه، جا له‌وێ ده‌بێته گریان و جیڕه‌ی ددان. ئه‌وسا خوداناسان له پاشایه‌تیی باوكیاندا وه‌ک خۆر ده‌دره‌وشێنه‌وه. ئه‌وه‌ی دوو گوێی هه‌یه بۆ بیستن، با ببیستێت! پاشایه‌تیی ئاسمانان له گه‌نجینه‌یه‌ک ده‌چێت له كێڵگه‌یه‌كدا شاردرابێته‌وه. یه‌كێک دۆزییه‌وه و شاردییه‌وه، له خۆشیان ده‌ڕوات و چیی هه‌یه دهیفرۆشێت و ئه‌و كێڵگه‌یه‌ی پێ ده‌كڕێت. هه‌روه‌ها پاشایه‌تیی ئاسمانان له بازرگانێک ده‌چێت به شوێن مرواریی نایابدا ده‌گه‌ڕا. كاتێ مروارییه‌كی گرانبه‌های بینی، چوو هه‌رچی هه‌یبوو فرۆشتی و مروارییه‌كه‌ی كڕی. هه‌روه‌ها پاشایه‌تیی ئاسمانان له تۆڕێک ده‌چێت فڕێ درابێته ده‌ریاوه، له هه‌موو جۆرێک كۆده‌كاته‌وه. كاتێ پڕبوو، ڕایانكێشایه كه‌نار، دانیشتن باشه‌كانیان له سه‌به‌ته‌دا كۆكرده‌وه و خراپه‌كانیشیان فڕێ دا ده‌ره‌وه. پایانی جیهانیش ئاوا ده‌بێت: فریشته‌كان ده‌رده‌چن و به‌دكاران له خوداناساندا جیا ده‌كه‌نه‌وه و فڕێیانده‌ده‌نه نێو كووره‌ی ئاگره‌وه. جا له‌وێ ده‌بێته گریان و جیڕه‌ی ددان”.
مەتا 37:13-50 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
وەڵامی دایەوە: «ئەوەی تۆوە چاکەکەی چاند، کوڕی مرۆڤە. کێڵگەکەش جیهانە، تۆوە چاکەکەش ڕۆڵەکانی شانشینن، زیزانەکەش ڕۆڵەکانی شەیتانن، دوژمنەکەش کە تۆوی کردن ئیبلیسە، دروێنەکەش کۆتایی زەمانە، سەپانەکانیش فریشتەکانن. «هەروەک چۆن زیزانەکە بژارکرا و بە ئاگر سووتێنرا، لە کۆتایی زەمانیشدا وا دەبێت. کوڕی مرۆڤ فریشتەکانی دەنێرێت و هەموو هۆکارێکی گوناه و خراپەکاران لە شانشینییەکەی کۆدەکەنەوە و فڕێیان دەدەنە ناو کوورەی ئاگرەوە، جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت. ئەوسا ڕاستودروستان لە شانشینی باوکیاندا وەک ڕۆژ دەدرەوشێنەوە. ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت! «شانشینی ئاسمان لە گەنجینەیەک دەچێت لە کێڵگەیەکدا شاردرابێتەوە. کەسێک دەیدۆزێتەوە و دیسان دەیشارێتەوە، ئینجا لە خۆشییان دەچێت و هەرچیی هەیە دەیفرۆشێت و ئەو کێڵگەیەی پێ دەکڕێت. «هەروەها شانشینی ئاسمان لە بازرگانێک دەچێت کە بە شوێن مرواری نایابدا دەگەڕێت. کاتێک مروارییەکی گرانبەها دەدۆزێتەوە، دەچێت هەرچیی هەیە دەیفرۆشێت و مروارییەکەی پێ دەکڕێت. «هەروەها شانشینی ئاسمان لە تۆڕێک دەچێت فڕێدرابێتە دەریاچەوە، لە هەموو جۆرەکانی ماسی کۆدەکاتەوە. کاتێک تۆڕەکە پڕ بوو، ماسیگرەکان ڕایانکێشایە کەنار، باشەکانیان لە سەبەتەدا کۆکردەوە و خراپەکانیشیان فڕێ‌دا. کۆتایی زەمانیش ئاوا دەبێت: فریشتەکان دێن و بەدکاران لەناو ڕاستودروستاندا دەردەهێنن و فڕێیان دەدەنە ناو کوورەی ئاگرەوە. جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت.»