مەتا 33:13-35
مەتا 33:13-35 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌ندێكی دیكه‌ی بۆ فه‌رموون: “پاشایه‌تیی ئاسمانان له هه‌وێنێک ده‌چێت، ژنێک بردی و خستییه نێو سێ پێوانه ئارده‌وه، تاكو هه‌مووی هه‌ڵهات”. ئیشۆع هه‌موو ئه‌مانه‌ی به په‌ند بۆ كۆمه‌ڵه‌كه فه‌رموو، به‌بێ په‌ند فه‌رمووده‌ی بۆ نه‌ده‌كردن، تا ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌رێک وتراوه بێته دی، كه ده‌فه‌رمووێ: “ {به په‌ند زارم ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ی له دامه‌زراندنی جیهانه‌وه شاراوه‌یه ده‌ریده‌بڕم} ”.
مەتا 33:13-35 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
نموونەیەکی دیکەی بۆ هێنانەوە: «شانشینی ئاسمان لە هەویرترشێک دەچێت، ئافرەتێک هێنای و کردییە ناو سێ پێوانە ئاردەوە، هەتا هەمووی هەڵهات.» عیسا هەموو ئەم بابەتانەی بە نموونە بۆ خەڵکەکە باسکرد، بەبێ نموونە قسەی بۆ نەدەکردن، تاکو ئەوەی خودا لە ڕێگەی پێغەمبەرەکەوە فەرموویەتی بێتە دی: ﴿بە نموونە دەمم دەکەمەوە، ئەوەی لە دامەزراندنی جیهانەوە شاراوەیە ڕایدەگەیەنم.﴾