مەتا 20:13-22
مەتا 20:13-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌ی له زه‌وییه به‌رده‌ڵانه‌كه تۆوكرا، ئه‌وه‌یه كه وشه‌كه ده‌بیستێ و یه‌كسه‌ر به خۆشییه‌وه په‌سه‌ندی ده‌كات، به‌ڵام له خۆیدا بێ ڕه‌گه و كاتییه، كاتێ له پێناوی وشه‌كه ته‌نگانه و چه‌وسانه‌وه ڕووده‌دات، یه‌كسه‌ر ته‌گه‌ره ده‌كات. ئه‌وه‌ی له‌نێو دڕكاندا تۆوكرا، ئه‌وه‌یه كه گوێ له وشه‌كه ده‌گرێت، به‌ڵام خه‌می جیهان و فریوی سامان، وشه‌كه ده‌خنكێنن و بێ به‌رهه‌م ده‌بێت.
هاوبەشی بکە
مەتا 13 بخوێنەوەمەتا 20:13-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوانەی کەوتنە سەر بەردەڵانەکە، ئەو کەسانەن کە پەیامەکە دەبیستن و دەستبەجێ بە خۆشییەوە وەریدەگرن. بەڵام لەبەر ئەوەی کە ڕەگیان نییە و کاتین، کاتێک لەبەر پەیامەکە تووشی تەنگانە و چەوسانەوە دەبن، یەکسەر دەکەون. ئەوانەش کە کەوتنە نێو دڕکەکان، ئەو کەسانەن کە پەیامەکە دەبیستن، بەڵام خەمی ژیان و فریوخواردنی دەوڵەمەندی پەیامەکە دەخنکێنن، ئیتر بێ بەرهەم دەبن.
هاوبەشی بکە
مەتا 13 بخوێنەوە