مەتا 9:12-12
مەتا 9:12-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌وێ ڕۆیشت و هاته كه‌نیشته‌كه‌یان، ئه‌وه‌بوو پیاوێک ده‌ستێكی وشكبوو، لێیان پرسی: “ئایا له شه‌مماندا چاككردنه‌وه دروسته؟” تاكو سكاڵای لێبكه‌ن. پێی فه‌رموون: “كێ له ئێوه ئه‌گه‌ر كاوڕێكی هه‌بێت و له شه‌ممه‌دا بكه‌وێته چاڵێک، ئایا نایگرێت و ده‌ریبهێنێت؟ مرۆڤ چه‌ند له كاوڕ نرخدارتره! كه‌واته له شه‌مماندا چاكه‌كردن دروسته!”
هاوبەشی بکە
مەتا 12 بخوێنەوەمەتا 9:12-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا عیسا لەوێ ڕۆیشت و چووە کەنیشتەکەیان، لەوێ پیاوێکی لێ‌بوو دەستێکی وشک ببوو. بۆ ئەوەی فەریسییەکان بتوانن سکاڵای لێ بکەن، لێیان پرسی: «ئایا لە ڕۆژی شەممەدا چاککردنەوەی نەخۆش دروستە؟» پێی فەرموون: «کێ لە ئێوە ئەگەر مەڕێکی هەبێت و لە ڕۆژی شەممەدا بکەوێتە ناو چاڵێکەوە، نایگرێت و دەریناهێنێت؟ مرۆڤ چەند لە مەڕ بەنرخترە! کەواتە لە شەممەدا چاکەکردن دروستە.»
هاوبەشی بکە
مەتا 12 بخوێنەوە