مەتا 39:12-41
مەتا 39:12-41 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رمون: “نه‌وه‌یه‌كی به‌دكار و به‌دڕه‌وشت داوای په‌رجو ده‌كات، په‌رجوی نادرێتێ، جگه له په‌رجوی یۆنه‌نی پێغه‌مبه‌ر. جا چۆن یۆنه‌ن سێ ڕۆژ و سێ شه‌و له‌نێو سكی نه‌هه‌نگه‌كه‌دا بوو، ئاواش ڕۆڵه‌ی مرۆڤ سێ ڕۆژ و سێ شه‌و له ناخی زه‌ویدا ده‌مێنێته‌وه. له حوكمداندا خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا، له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌وه‌یه ڕاده‌وه‌ستن و تاوانباری ده‌كه‌ن، چونكه به بانگه‌وازه‌كه‌ی یۆنه‌ن تۆبه‌یان كرد. ئه‌وه‌تا له یۆنه‌ن مه‌زنتر لێره‌یه!
مەتا 39:12-41 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کەچی وەڵامی دانەوە: «نەوەیەکی بەدکار و داوێنپیس داوای نیشانە دەکات، بەڵام نیشانەی نادرێتێ، جگە لە نیشانەی یونسی پێغەمبەر. هەروەک چۆن یونس سێ شەو و سێ ڕۆژ لەناو سکی ماسییەکی گەورەدا بوو، ئاواش کوڕی مرۆڤ سێ شەو و سێ ڕۆژ لە ناخی زەویدا دەمێنێتەوە. خەڵکی نەینەوا لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا، لەگەڵ ئەم نەوەیە لە مردن هەڵدەستنەوە و تاوانباری دەکەن، چونکە تۆبەیان کرد کاتێک یونس پەیامی خودای ڕاگەیاند. ئەوەتا لە یونس مەزنتر لێرەیە.