مەتا 30:12-37
مەتا 30:12-37 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ من نییه دژمه، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ من كۆ ناكاته‌وه، بڵاوی ده‌كاته‌وه. بۆیه پێتان ده‌ڵێم: هه‌موو گوناه و كفرێک ده‌به‌خشرێت، به‌ڵام كفر دژ به ڕووح نابه‌خشرێت. ئه‌وه‌ی قسه به ڕۆڵه‌ی مرۆڤ بڵێت، ده‌به‌خشرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی قسه به ڕووحی پارسا بڵێت، نابه‌خشرێت، نه له‌م جیهانه و نه له‌وه‌ی دێت. وابكه‌ن دره‌خت باش بێت، به‌رهه‌می باش ده‌بێت. یان وابكه‌ن دره‌خت خراپ بێت، به‌رهه‌می خراپ ده‌بێت، چونكه به به‌رهه‌م دره‌خت ده‌ناسرێت. ئه‌ی بێچوی ماران! كه ئێوه خراپ بن، چۆن ده‌توانن به چاكه بدوێن؟ ده‌م ئه‌وه ده‌ڵێت كه له دڵ ده‌ڕژێته‌وه. مرۆڤی چاک له گه‌نجینه‌ی چاک شتی چاک ده‌رده‌هێنێت، مرۆڤی خراپیش، له گه‌نجینه‌ی خراپ، شتی خراپ ده‌رده‌هێنێت. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: هه‌ر وشه‌یه‌كی ناڕه‌وا كه خه‌ڵک پێی ده‌دوێ، له ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا هه‌ژماردی خۆی هه‌یه. چونكه به قسه‌كانی خۆت بێ‌تاوان ده‌كرێیت، به قسه‌كانی خۆشت تاوانبار ده‌كرێیت”.
مەتا 30:12-37 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
«ئەوەی لەگەڵ من نییە لە دژی منە، ئەوەش لەگەڵ من کۆناکاتەوە، بڵاو دەکاتەوە. لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم: هەموو گوناه و کفرکردنێکی مرۆڤ دەبەخشرێت، بەڵام کفرکردن سەبارەت بە ڕۆحی پیرۆز نابەخشرێت. ئەوەی قسە لە دژی کوڕی مرۆڤ بکات، دەبەخشرێت، بەڵام ئەوەی قسە لە دژی ڕۆحی پیرۆز بکات، نابەخشرێت، نە لەم دنیا و نە لەو دنیا. «دار بە بەرهەمەکەی دەناسرێتەوە. ئەگەر دار باش بێت، بەرهەمی باش دەدات، ئەگەر دار خراپ بێت، بەرهەمی خراپ دەدات. ئەی بێچووە ماران، کە ئێوە خراپ بن، چۆن دەتوانن بە چاکە بدوێن؟ دەم ئەوە دەڵێت کە لە دڵەوە هەڵدەقوڵێت. مرۆڤی چاک لە گەنجینەی چاکی ناخیدا، شتی چاک دەردەهێنێت، مرۆڤی خراپیش لە گەنجینەی خراپی ناخیدا، شتی خراپ دەردەهێنێت. بەڵام پێتان دەڵێم: هەر وشەیەکی پووچ کە خەڵک پێی دەدوێ، لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا حیسابی خۆی هەیە، چونکە بە وشەکانی خۆت بێ‌تاوان دەکرێیت، بە وشەکانی خۆشت تاوانبار دەکرێیت.»