مەتا 22:12-25
مەتا 22:12-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا شێتێكی كوێر و لاڵیان بۆ هێنا، چاكیكردهوه تا ئه‌وه‌ی لاڵه‌كه قسه‌ی كرد و بینی. كۆمه‌ڵانه‌كه هه‌موو سه‌رسام بوون و وتیان: “ده‌بێ ئه‌مه ڕۆڵه‌ی داوید بێت؟” به‌ڵام په‌ڕیشییه‌كان كه ئه‌مه‌یان بیست، وتیان: “ئه‌مه شه‌یتانه‌كان ده‌رناكات، مه‌گه‌ر به به‌عله‌زبولی سه‌رۆكی شه‌یتانه‌كان نه‌بێت”. به‌ڵام ئیشۆع ئه‌ندێشه‌یانی زانی و پێی فه‌رموون: “هه‌ر پاشایه‌تیه‌ک دووبه‌ره‌كیی تێدا بێت، وێران ده‌بێت، هه‌ر شارێک یان ماڵێک دووبه‌ره‌كیی تێدا بێت، خۆی ڕاناگرێت.
مەتا 22:12-25 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا پیاوێکیان بۆ هێنا ڕۆحی پیسی تێدابوو، نابینا و لاڵ بوو، ئەویش چاکیکردەوە بە جۆرێک کە توانی قسە بکات و ببینێت. خەڵکەکە هەموو سەرسام بوون و گوتیان: «ئەمە کوڕی داود نییە؟» بەڵام فەریسییەکان کە ئەمەیان بیست، گوتیان: «ئەمە ڕۆحی پیس دەرناکات، مەگەر بە بەعل‌زەبولی شای ڕۆحە پیسەکان نەبێت.» بەڵام عیسا بە بیرکردنەوەی ئەوانی زانی، پێی فەرموون: «هەر شانشینێک دووبەرەکی تێدابێت، وێران دەبێت، هەر شارێک یان ماڵێک دووبەرەکی تێدابێت، خۆی ڕاناگرێت.