لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 7:11-15

مەتا 7:11-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ ده‌ڕۆیشتن، ئیشۆع سه‌باره‌ت به‌ یوخه‌ننه‌ن بۆ كۆمه‌ڵانه‌كه‌ ده‌ستیكرد به‌ قسه‌كردن و فه‌رمووی: “بۆ بینینی چی ده‌رچوونه‌ ده‌شتوده‌ر؟ قامیشێک كه‌ با ده‌یجووڵێنێ؟ ئه‌ی بۆ بینینی چی ده‌رچوون؟ مرۆڤێک كه‌ به‌رگی نه‌رمی پۆشیوه‌؟ ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی به‌رگی نه‌رم ده‌پۆشن له‌ ماڵی پاشایاندان. بۆ بینینی چی ده‌رچوون؟ پێغه‌مبه‌رێک؟ به‌ڵێ، پێتان ده‌ڵێم، له‌ پێغه‌مبه‌ریش باشتر. ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌رباره‌ی نووسراوه‌: {ئه‌وه‌تا فریشته‌كه‌م له‌پێشته‌وه‌ ده‌نێرم، ئه‌وه‌ی ڕێگات بۆ ئاماده‌ ده‌كات} . ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: له‌نێو له‌ژنبوواندا، كه‌س له‌ یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكار مه‌زنتر نه‌بووه‌، به‌ڵام بچووكترینی ئه‌وه‌ی له‌ پاشایه‌تیی ئاسماناندایه‌ له‌و مه‌زنتره‌. له‌ ڕۆژانی یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكاره‌وه‌ تا ئێستا پاشایه‌تیی ئاسمانان به‌ هێز تێده‌كۆشێت، تێكۆشه‌رانیش ده‌یڕفێنن. چونكه‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و ته‌ورات، تاكو هاتنی یوخه‌ننه‌ن پێشبینییان كردووه‌. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ په‌سه‌ندی بكه‌ن، ئه‌مه‌ ئیلییایه‌ كه‌ خه‌ریكبوو بێت. ئه‌وه‌ی دوو گویێ هه‌یه‌ بۆ بیستن با ببیستێت!

هاوبەشی بکە
مەتا 11 بخوێنەوە

مەتا 7:11-15 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

لە کاتێکدا قوتابییەکانی یەحیا دەڕۆیشتن، عیسا ڕووی لە خەڵکەکە کرد و سەبارەت بە یەحیا فەرمووی: «بۆ بینینی چی چوونە چۆڵەوانی؟ قامیشێک کە با دەیجوڵێنێتەوە؟ ئەی بۆ بینینی چی چوون؟ مرۆڤێک کە جلوبەرگی گرانبەهای پۆشیوە؟ نەخێر، ئەوانەی جلوبەرگی گرانبەها دەپۆشن لە کۆشکی پاشاکانن. ئیتر بۆ بینینی چی چوون؟ پێغەمبەرێک؟ بەڵێ، پێتان دەڵێم، لە پێغەمبەریش مەزنتر. یەحیا ئەو کەسەیە کە دەربارەی نووسراوە: «﴿من نێردراوی خۆم لەپێشتەوە دەنێرم، ئەوەی ڕێگات بۆ ئامادە دەکات.﴾ ڕاستیتان پێ دەڵێم: لەنێو ئەوانەی لە ژن لەدایک بوون، کەس لە یەحیای لەئاوهەڵکێش پایەبەرزتر نییە، بەڵام بچووکترینی ئەوەی لە شانشینی ئاسمانە لەو پایەبەرزترە. لە ڕۆژانی یەحیای لەئاوهەڵکێشەوە هەتا ئێستا شانشینی ئاسمان بە هێز تێدەکۆشێت، تێکۆشەرانیش دەستی پێوەدەگرن، چونکە هەموو پێغەمبەران و تەورات، هەتا هاتنی یەحیا پێشبینییان کردووە. ئەگەر دەتانەوێ پەسەندی بکەن، ئەم یەحیایە ئەو ئەلیاسەیە کە خەریکە بێت. ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت!

هاوبەشی بکە
مەتا 11 بخوێنەوە