مەتا 7:11-11
مەتا 7:11-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ده‌ڕۆیشتن، ئیشۆع سه‌باره‌ت به یوخه‌ننه‌ن بۆ كۆمه‌ڵانه‌كه ده‌ستیكرد به قسه‌كردن و فه‌رمووی: “بۆ بینینی چی ده‌رچوونه ده‌شتوده‌ر؟ قامیشێک كه با ده‌یجووڵێنێ؟ ئه‌ی بۆ بینینی چی ده‌رچوون؟ مرۆڤێک كه به‌رگی نه‌رمی پۆشیوه؟ ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی به‌رگی نه‌رم ده‌پۆشن له ماڵی پاشایاندان. بۆ بینینی چی ده‌رچوون؟ پێغه‌مبه‌رێک؟ به‌ڵێ، پێتان ده‌ڵێم، له پێغه‌مبه‌ریش باشتر. ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ده‌رباره‌ی نووسراوه: {ئه‌وه‌تا فریشته‌كه‌م له‌پێشته‌وه ده‌نێرم، ئه‌وه‌ی ڕێگات بۆ ئاماده ده‌كات} . ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: له‌نێو له‌ژنبوواندا، كه‌س له یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكار مه‌زنتر نه‌بووه، به‌ڵام بچووكترینی ئه‌وه‌ی له پاشایه‌تیی ئاسماناندایه له‌و مه‌زنتره.
مەتا 7:11-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە کاتێکدا قوتابییەکانی یەحیا دەڕۆیشتن، عیسا ڕووی لە خەڵکەکە کرد و سەبارەت بە یەحیا فەرمووی: «بۆ بینینی چی چوونە چۆڵەوانی؟ قامیشێک کە با دەیجوڵێنێتەوە؟ ئەی بۆ بینینی چی چوون؟ مرۆڤێک کە جلوبەرگی گرانبەهای پۆشیوە؟ نەخێر، ئەوانەی جلوبەرگی گرانبەها دەپۆشن لە کۆشکی پاشاکانن. ئیتر بۆ بینینی چی چوون؟ پێغەمبەرێک؟ بەڵێ، پێتان دەڵێم، لە پێغەمبەریش مەزنتر. یەحیا ئەو کەسەیە کە دەربارەی نووسراوە: «﴿من نێردراوی خۆم لەپێشتەوە دەنێرم، ئەوەی ڕێگات بۆ ئامادە دەکات.﴾ ڕاستیتان پێ دەڵێم: لەنێو ئەوانەی لە ژن لەدایک بوون، کەس لە یەحیای لەئاوهەڵکێش پایەبەرزتر نییە، بەڵام بچووکترینی ئەوەی لە شانشینی ئاسمانە لەو پایەبەرزترە.