مەتا 16:11-19
مەتا 16:11-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌م نه‌وه‌یه له چی بچووێنم؟ له‌و كوڕانه ده‌چن كه له بازاڕه‌كاندا دانیشتوون و بانگی هاوڕێكانیان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: زوڕنامان بۆ لێدان سه‌ماتان نه‌كرد! شیوه‌نمان بۆ گێڕان و له خۆتان نه‌دا! چونكه یوخه‌ننه‌ن هات نه ده‌خوات و نه ده‌خواته‌وه، ده‌ڵێن: شه‌یتانی تێدایه. ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هات، ده‌خوات و ده‌خواته‌وه، ده‌ڵێن: ئه‌مه كابرایه‌كی بخۆر و مه‌یخۆره، هاوڕێی باجگران و گوناهبارانه. به‌ڵام دانایی به كرده‌وه‌كانی سه‌لمێندرا”.
مەتا 16:11-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«بەڵام ئەم نەوەیە بە چی بەراورد بکەم؟ لەو منداڵانە دەچن کە لە بازاڕەکاندا دانیشتوون و یەکتری بانگ دەکەن و دەڵێن: «”زوڕنامان بۆ لێدان و هەڵنەپەڕین، شینمان بۆ گێڕان و لە خۆتان نەدا.“ یەحیا هات، نەیدەخوارد و نەیدەخواردەوە، دەڵێن: ”ڕۆحی پیسی تێدایە.“ ئینجا کوڕی مرۆڤ هات، دەخوات و دەخواتەوە، دەڵێن: ”ئەمە کابرایەکی نەوسن و مەیخۆرە، هاوڕێی باجگران و گوناهبارانە.“ بەڵام دانایی ڕاستەقینە لە کردارەکانیەوە دەردەکەوێت.»