مەتا 9:10-13
مەتا 9:10-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
زێڕ و زیو و مس له پشتێنتان هه‌ڵمه‌گرن، نه توره‌گه بۆ ڕێگا، نه دوو جل و نه پێڵاو و نه گۆچانیش، چونكه كارگه‌ر شایانی خۆراكی خۆیه‌تی. چوونه هه‌ر شار و گوندێک، به شوێن كه‌سێكی شایسته‌دا بگه‌ڕێن، له‌وێ بمێننه‌وه تا ده‌ڕۆن. كه چوونه ماڵێک ئاشتیی لێ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه شایسته بوون، با ئاشتیتان بۆی بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شایسته نه‌بوون، با ئاشتیتان بۆ خۆتان بگه‌ڕێته‌وه.
مەتا 9:10-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«زێڕ و زیو و مس لە پشتێنتان هەڵمەگرن، نە توورەکە بۆ ڕێگا، نە کراس و نە پێڵاوی زیادە و نە گۆچانیش، چونکە کرێکار شایانی نانی خۆیەتی. چوونە هەر شار و گوندێک، بە شوێن کەسێکی شایستەدا بگەڕێن و هەتا ئەوێ بەجێدەهێڵن لە ماڵی ئەو کەسە بمێننەوە. کە چوونە ماڵەکە سڵاو بکەن. ئەگەر ماڵەکە شایستە بوون، با ئاشتیتان بۆیان بێت، بەڵام ئەگەر شایستە نەبوون، با ئاشتیتان بۆ خۆتان بگەڕێتەوە.