مەتا 24:10-33
مەتا 24:10-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
قوتابی له ڕابیه‌كه‌ی باشتر نییه و كۆیله‌ش له گه‌وره‌كه‌ی باشتر نییه. به‌سه قوتابی وه‌ک ڕابیه‌كه‌ی بێت و كۆیله‌ش وه‌ک گه‌وره‌كه‌ی. ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ به به‌عله‌زبول ناو ببردرێت، چه‌ند زیاتر خانه‌واده‌كه‌ی؟ بۆیه لێیان مه‌ترسن، چونكه شاراوه نییه ده‌رنه‌كه‌وێت و نهێنی نییه ئاشكرا نه‌بێت. ئه‌وه‌ی له تاریكی‌دا پێتانی ده‌ڵێم، له ڕووناكی بیڵێنه‌وه، ئه‌وه‌ی به چرپه ده‌یبیستن، له سه‌ربانان بانگه‌وازی بكه‌ن. له‌وانه مه‌ترسن كه له‌ش ده‌كوژن، به‌ڵام ناتوانن گیان بكوژن، به‌ڵكو له‌وه بترسن كه ده‌توانێ گیان و له‌ش هه‌ردوكیان له دۆزه‌خدا له‌ناوبه‌رێت. ئایا دوو چۆله‌كه به فلسێک نافرۆشرێت؟ كه‌چی هیچ یه‌كێكیان به‌بێ باوكتان ناكه‌وێته سه‌ر زه‌وی. به‌ڵام ئێوه ته‌نانه‌ت هه‌موو مووی سه‌رتان ژمێردراوه. كه‌واته مه‌ترسن! ئێوه له زۆر چۆله‌كه باشترن!. هه‌ركه‌سێک له‌پێش خه‌ڵک دانم پیابنێت، منیش له‌پێش باوكم كه له ئاسماناندایه، دانی پیاده‌نێم. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌پێش خه‌ڵک نكۆڵیم لێبكات، منیش له‌پێش باوكم كه له ئاسماناندایه، نكۆڵی لێده‌كه‌م.
مەتا 24:10-33 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
«قوتابی لە مامۆستاکەی زیاتر نییە و کۆیلەش لە گەورەکەی زیاتر نییە. بۆ قوتابی بەسە وەک مامۆستاکەی بێت و کۆیلەش وەک گەورەکەی. ئەگەر خاوەن ماڵ بە ”بەعل‌زەبول“ ناو ببردرێت، چەند زیاتر خانەوادەکەی؟ «لەبەر ئەوە لێیان مەترسن، چونکە هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە دەرنەکەوێت. ئەوەی لە تاریکیدا پێتانی دەڵێم، لە ڕووناکیدا بیڵێنەوە، ئەوەی بە چرپە دەیبیستن، بە دەنگی بەرز لە سەربانان ڕایبگەیەنن. لەوانە مەترسن کە جەستە دەکوژن، بەڵام ناتوانن گیان بکوژن، بەڵکو لەوە بترسن کە دەتوانێ جەستە و گیان بە یەکەوە لە دۆزەخدا لەناوبەرێت. ئایا دوو چۆلەکە بە فلسێک نافرۆشرێت؟ کەچی هیچ یەکێکیان بەبێ خواستی باوکتان ناکەوێتە سەر زەوی. ئێوە تەنانەت مووی سەریشتان هەمووی ژمێردراوە. کەواتە مەترسن، ئێوە زۆر لە چۆلەکە بەنرخترن. «بۆیە ئەوەی لەبەردەم خەڵک دانم پێدا بنێت، منیش لەلای باوکم کە لە ئاسمانە، دانی پێدا دەنێم. بەڵام ئەوەی لەلای خەڵک نکۆڵی لە ناسینی من بکات، منیش لەلای باوکم کە لە ئاسمانە، نکۆڵی لێ دەکەم.