مەتا 17:10-22
مەتا 17:10-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام له خه‌ڵكی به‌ئاگابن، چونكه ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نتان ده‌كه‌ن و له كه‌نیشته‌كانیان به قامچی لێتان ده‌ده‌ن، له‌پێناوی من ده‌بردرێنه به‌رده‌م فه‌رمانڕه‌وایان و پاشایان، وه‌ک گه‌واهییه‌ک بۆ ئه‌وان و بۆ نه‌ته‌وه‌كانیش. كاتێكیش ڕاده‌ستتان ده‌كه‌ن، گوێ مه‌ده‌نه ئه‌وه‌ی چۆن یان چی بڵێن، له‌و كاته‌دا پێتان ده‌درێت چی بڵێن، چونكه ئێوه قسه‌كه‌ر نین، به‌ڵكو ڕووحی باوكتانه له ئێوه‌دا قسه‌ده‌كات. برا برای خۆی ڕاده‌ستی مه‌رگ ده‌كات، باوک ڕۆڵه‌ی خۆی. ڕۆڵه‌كان له دایبابیان هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه و ده‌یانكوژن! هه‌مووان له‌پێناوی ناوی من ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاپایان دانبه‌خۆدا بگرێت، ڕزگاری ده‌بێت.
مەتا 17:10-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە خەڵکی بەئاگابن، چونکە دەتاندەنە دادگا و لە کەنیشتەکان بە قامچی لێتان دەدەن، لە پێناوی مندا دەبردرێنە بەردەم فەرمانڕەوا و پاشایان، وەک شایەتی بۆ ئەوان و بۆ نەتەوەکانیش. کاتێکیش بە گرتنتان دەدەن، نیگەران مەبن لەوەی کە چی بڵێن و چۆن بیڵێن، لەو کاتەدا پێتان دەدرێت چی بڵێن، لەبەر ئەوەی ئەوە ئێوە نین کە قسە دەکەن، بەڵکو ڕۆحی باوکتانە لە ئێوەدا قسە دەکات. «برا برای خۆی بۆ مردن بە دەستەوە دەدات، باوکیش منداڵی خۆی. منداڵان لە دایک و باوکیان هەڵدەگەڕێنەوە و بە کوشتنیان دەدەن. لەبەر ناوی من هەمووان ڕقیان لێتان دەبێتەوە، بەڵام ئەوەی هەتا کۆتایی دانبەخۆیدا بگرێت، ڕزگاری دەبێت.