لۆقا 43:9-48
لۆقا 43:9-48 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌موو له مه‌زنایه‌تیی خودا سه‌رسام بوون. كاتێ هه‌موو سه‌رسام مابوون له هه‌موو ئه‌وه‌ی ئیشۆع كردی، به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “با ئه‌م وته‌یه بچێته گوێتانه‌وه: وا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ستی خه‌ڵک ده‌كرێت”. به‌ڵام ئه‌وان ئه‌م فه‌رمووده‌یه تێنه‌گه‌یشتن، لێیان شاردرابووه‌وه تاكو حاڵی نه‌بن، ترسان ده‌رباه‌ری ئه‌م فه‌ردمووده‌یه پرسیشی لێ بكه‌ن. بیركردنه‌وه‌یه‌ک له‌نێوانیان په‌یدا بوو، كامیان مه‌زنتره؟ ئیشۆع به ئه‌ندێشه‌یانی زانی، منداڵێكی هێنا و له‌لای خۆی ڕایگرت، پێی فه‌رموون: “ئه‌وه‌ی به ناوی منه‌وه ئه‌م منداڵه په‌سه‌ند بكات، ئه‌وا منی په‌سه‌ند كردووه، ئه‌وه‌ش من په‌سه‌ند بكات، ئاوا ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند كردووه كه ناردوومی. چونكه بچووكترینی هه‌مووتان مه‌زنتره”.
لۆقا 43:9-48 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەموو لە گەورەیی خودا سەرسام بوون. کاتێک هەمووان لە تەواوی کارەکانی عیسا سەرسام ببوون، عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «بە باشی گوێ لە قسەکانم بگرن: کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست خەڵک.» بەڵام لەم قسەیە تێنەگەیشتن، لێیان شاردرابووەوە تاکو حاڵی نەبن، ترسان لەبارەی ئەم قسەیە پرسیاریشی لێ بکەن. دەمەقاڵەیەک لەنێوان قوتابییەکاندا دروست بوو لەسەر ئەوەی کە کامیان پایەبەرزترە. عیسا بە نیازی دڵیانی زانی، منداڵێکی هێنا و لەلای خۆی ڕایگرت، پێی فەرموون: «ئەوەی بە ناوی منەوە پێشوازی لەم منداڵە بکات، پێشوازی لە من دەکات، ئەوەش پێشوازی لە من بکات، ئەوا پێشوازی لەوە دەکات کە ناردوومی، چونکە بچووکترینی هەمووتان پایەبەرزترە.»