لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 37:9-45

لۆقا 37:9-45 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

بۆ به‌یانی، كه‌ له‌ چیاكه‌ هاتنه‌ خواره‌وه‌، كۆمه‌ڵێكی زۆر تووشی بوون. له‌نێوان كۆمه‌ڵه‌كه‌دا پیاوێک هاواری كرد: “ڕابی، لێت ده‌پاڕێمه‌وه‌ ته‌ماشای كوڕه‌كه‌م بكه‌، چونكه‌ تاقه‌ كوڕمه‌. ڕووحێک ده‌یبات و له‌ناكاو هاوار ده‌كات، خووگرتی ده‌كات و كه‌ف ده‌كات، به‌ زه‌حمه‌ت وازی لێ ده‌هێنێت و برینداری ده‌كات. له‌ قوتابییه‌كانت پاڕامه‌وه‌ تاكو ده‌ریبكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانی”. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و فه‌رمووی: “ئه‌ی نه‌وه‌ی بێباوه‌ڕ و چه‌وت، تا كه‌ی له‌گه‌ڵتان بم و به‌رگه‌تان بگرم؟ كوڕه‌كه‌ت بهێنه‌ ئێره‌!”. كاتێ كوڕه‌كه‌ ده‌هات، شه‌یتانه‌كه‌ ڕایته‌كاند و خووگرتی كرد، ئیشۆعیش له‌ ڕووحه‌ گڵاوه‌كه‌ی ڕاخوڕی و كوڕه‌كه‌ی چاككرده‌وه‌، ڕاده‌ستی باوكی كرد. هه‌موو له‌ مه‌زنایه‌تیی خودا سه‌رسام بوون. كاتێ هه‌موو سه‌رسام مابوون له‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی ئیشۆع كردی، به‌ قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “با ئه‌م وته‌یه‌ بچێته‌ گوێتانه‌وه‌: وا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ستی خه‌ڵک ده‌كرێت”. به‌ڵام ئه‌وان ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ تێنه‌گه‌یشتن، لێیان شاردرابووه‌وه‌ تاكو حاڵی نه‌بن، ترسان ده‌رباه‌ری ئه‌م فه‌ردمووده‌یه‌ پرسیشی لێ بكه‌ن.

هاوبەشی بکە
لۆقا 9 بخوێنەوە

لۆقا 37:9-45 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

بۆ بەیانی، کە لە کێوەکە هاتنە خوارەوە، خەڵکێکی زۆر بەرەوپیریان هاتن. لەنێو خەڵکەکەدا پیاوێک هاواری کرد: «مامۆستا، لێت دەپاڕێمەوە تەماشای کوڕەکەم بکە، چونکە تاقە کوڕمە. ڕۆحی پیس دەستی لێ دەوەشێنێت، کوڕەکەشم لەناکاو هاوار دەکات و فێی لێ دێت و دەمی کەف دەکات، بە زەحمەت وازی لێ دەهێنێت و شلوکوتی دەکات. لە قوتابییەکانت پاڕامەوە تاکو دەریبکەن، بەڵام نەیانتوانی.» عیسا وەڵامی دایەوە: «ئەی نەوەی بێباوەڕ و خوار، هەتا کەی لەگەڵتان بم و بەرگەتان بگرم؟ کوڕەکەت بهێنە ئێرە.» کاتێک کوڕەکە دەهات، ڕۆحە پیسەکە ڕایتەکاند و فێی لێ هێنا، عیساش لە ڕۆحە پیسەکەی ڕاخوڕی و کوڕەکەی چاککردەوە، دایەوە دەست باوکی. هەموو لە گەورەیی خودا سەرسام بوون. کاتێک هەمووان لە تەواوی کارەکانی عیسا سەرسام ببوون، عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «بە باشی گوێ لە قسەکانم بگرن: کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست خەڵک.» بەڵام لەم قسەیە تێنەگەیشتن، لێیان شاردرابووەوە تاکو حاڵی نەبن، ترسان لەبارەی ئەم قسەیە پرسیاریشی لێ بکەن.

هاوبەشی بکە
لۆقا 9 بخوێنەوە