لۆقا 45:8-48 - Compare All Versions
لۆقا 45:8-48 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
ئیشۆع فه‌رمووی: “كێ بوو ده‌ستی لێدام؟” كه هه‌موو نكۆڵییان كرد، په‌تڕۆس و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون وتیان: “ڕابی كۆمه‌ڵانه‌كه له ده‌وروپشتتن و پاڵه‌په‌ستۆ ده‌كه‌ن، تۆ ده‌پرسیت كێ بوو ده‌ستی لێدام؟”. ئیشۆع فه‌رمووی: “یه‌كێک ده‌ستی لێدام، چونكه ده‌زانم هێزێک لێم ده‌رچوو”. ژنه‌كه بینی ناشاردرێته‌وه، به له‌رزه‌وه هات و كه‌وته به‌رپێی، له‌به‌رچاوی گه‌له‌كه‌دا ڕایگه‌یاند كه بۆچی ده‌ستی لێداوه و چۆن یه‌كسه‌ر چاكبووه‌ته‌وه. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “متمانه‌ت هه‌بێ كچم، باوه‌ڕت چاكیكردیته‌وه، به ئاشتی بڕۆ”.
لۆقا 45:8-48 KSS (كوردی سۆرانی ستاندهرد)
عیسا فەرمووی: «کێ بوو دەستی لێدام؟» کە هەموو نکۆڵییان کرد، پەترۆس گوتی: «گەورەم، خەڵکەکە لە دەوروپشتتن و پاڵەپەستۆ دەکەن.» بەڵام عیسا فەرمووی: «یەکێک دەستی لێدام، چونکە هەستم بە هێزێک کرد لێم چووە دەرەوە.» ژنەکە بینی ئەوەی کردی ناشاردرێتەوە، بە لەرزەوە هات و کەوتە بەرپێی، لەبەرچاوی هەمووان ڕایگەیاند کە بۆچی دەستی لێداوە و چۆن دەستبەجێ چاک بووەتەوە. عیساش پێی فەرموو: «کچم، باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە، بڕۆ بە سەلامەت.»