لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 26:8-30

لۆقا 26:8-30 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئینجا به‌ره‌و ده‌ڤه‌ری گه‌ده‌رین ڕۆیشتن، كه‌ به‌رامبه‌ر گلیلایه‌. كاتێ ئیشۆع دابه‌زیه‌ سه‌ر وشكایی، پیاوێكی ئه‌و شاره‌ی تووش هات كه‌ له‌ مێژه‌وه‌ شه‌یتانی تێدابوو، جلی له‌به‌ر نه‌ده‌كرد و له‌ ماڵ نه‌ده‌ژیا، به‌ڵكو له‌ گۆڕستان. كه‌ ئیشۆعی بینی، هاواری كرد و له‌به‌رده‌می كه‌وت، به‌ ده‌نگی مه‌زن وتی: “چیت له‌ من ده‌وێ ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز؟ لێت ده‌پاڕێمه‌وه‌ ئازارم نه‌ده‌ی!”. چونكه‌ فه‌رمانی به‌ ڕووحه‌ گڵاوه‌كه‌ی دابوو له‌ پیاوه‌كه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌. چونكه‌ زۆر جار ده‌یگرت، هه‌رچه‌نده‌ به‌ كۆت و زنجیر ده‌به‌سترایه‌وه‌ و چاودێری ده‌كرا، به‌ڵام كۆته‌كانی ده‌شكاند و شه‌یتان به‌ره‌و چۆڵه‌وانیی ده‌برد. ئیشۆع لێی پرسی و فه‌رمووی: “ناوت چییه‌؟” وتی: “لیجیۆن”. چونكه‌ زۆر شه‌یتانی تێچووبوو.

هاوبەشی بکە
لۆقا 8 بخوێنەوە