لۆقا 31:7-35
لۆقا 31:7-35 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: “خه‌ڵكی ئه‌م نه‌وه‌یه له چی بچووێنم؟ له چی ده‌چن؟ له‌و كوڕانه ده‌چن كه له بازاڕدا دانیشتوون یه‌كتری بانگ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: زوڕنامان بۆ لێدان و هه‌ڵنه‌په‌ڕین، شیوه‌نمان بۆ كردن و نه‌گریان. چونكه یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكار هات، نه نان ده‌خوات و نه مه‌ی ده‌خواته‌وه، وتتان: ڕووحی شه‌یتانی تیادایه. ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هات، ده‌خوات و ده‌خواته‌وه، وتتان: كابرایه‌كی بخۆر و سه‌رخۆشه، خۆشه‌ویستی باجگران و گوناهبارانه. به‌ڵام دانایی به كرده‌وه‌ی هه‌موو ڕۆڵه‌كانی سه‌لمێندرا”.
لۆقا 31:7-35 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا بەردەوام بوو و فەرمووی: «ئەم نەوەیە بە چی بەراورد بکەم؟ لە چی دەچن؟ لەو منداڵانە دەچن کە لە بازاڕدا دانیشتوون و یەکتری بانگ دەکەن و دەڵێن: «”زوڕنامان بۆ لێدان و هەڵنەپەڕین، شینمان بۆ گێڕان و نەگریان.“ یەحیای لەئاوهەڵکێش هات، نە نان دەخوات و نە شەراب دەخواتەوە، دەڵێن: ”ڕۆحی پیسی تێدایە.“ کوڕی مرۆڤ هات، دەخوات و دەخواتەوە، دەڵێن: ”ئەمە کابرایەکی نەوسن و مەیخۆرە، هاوڕێی باجگران و گوناهبارانە.“ بەڵام دانایی ڕاستەقینە لە بەرهەمیەوە دەردەکەوێت.»