لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 18:7-35 - Compare All Versions

لۆقا 18:7-35 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

قوتابییه‌كانی یوخه‌ننه‌ن هه‌موو ئه‌مانه‌یان به‌ یوخه‌ننه‌ن ڕاگه‌یاند. ئه‌ویش دووان له‌ قوتابییه‌كانی بانگكرد و بۆ ئیشۆعی نارد، ده‌یووت: “تۆی ئه‌وه‌ی دێیت، یان چاوه‌ڕێی یه‌كێكی دیكه‌ بكه‌ین؟” كاتێ پیاوه‌كان هاتنه‌ لای ئیشۆع، وتیان: “یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكار ئێمه‌ی بۆ لات ناردووه‌، ده‌ڵێت: تۆی ئه‌وه‌ی دێیت، یان چاوه‌ڕێی یه‌كێكی دیكه‌ بكه‌ین؟” له‌و كاته‌دا زۆر كه‌سی له‌ نه‌خۆشی و ده‌رد و ڕووحی گڵاو چاككرده‌وه‌، بۆ زۆر كوێریش بینینی به‌خشی. ئینجا ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “بڕۆن چیتان بینی و بیستتان به‌ یوخه‌ننه‌نی ڕابگه‌یه‌نن: كوێره‌كان ده‌بینن و شه‌له‌كان ڕێ ده‌كه‌ن و گوله‌كان بێگه‌رد ده‌بنه‌وه‌ و كه‌ڕه‌كان ده‌بیستن و مردووه‌كان هه‌ڵده‌ستن و هه‌ژاره‌كان موژده‌یان ده‌درێتێ. به‌خته‌وه‌ریش بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ساتمه‌م لێ ناكات”. كه‌ په‌یامنێرانی یوخه‌ننه‌ن ڕۆیشتن، ئیشۆع ده‌رباره‌ی یوخه‌ننه‌ن بۆ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی فه‌رموو: “بۆ بینینی چی ده‌رچوونه‌ ده‌شتوده‌ر؟ قامیشێک كه‌ با ده‌یهه‌ژێنێ؟ ئه‌ی بۆ بینینی چی ده‌رچوون؟ مرۆڤێک كه‌ به‌رگی نه‌رمی پۆشیوه‌؟ ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی به‌رگیان نایابه‌ و سه‌ڵته‌نه‌ت لێده‌ده‌ن وا له‌ كۆشكی پاشاكانن. كه‌واته‌ ده‌رچوون چی ببینن؟ پێغه‌مبه‌رێک؟ به‌ڵێ پێتان ده‌ڵێم له‌ پێغه‌مبه‌ریش باشتر! ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌رباره‌ی نووسراوه‌: {ئه‌وه‌تا فریشته‌ی خۆم له‌پێشته‌وه‌ ده‌نێرم، ئه‌وه‌ی ڕێگات بۆ ئاماده‌ ده‌كات!} چونكه‌ پێتان ده‌ڵێم: له‌نێو له‌ ژنبوواندا هیچ پێغه‌مبه‌رێک له‌ یوخه‌ننه‌ن مه‌زنتر نییه‌، به‌ڵام بچووكترینی پاشایه‌تیی خودا له‌و مه‌زنتره”. هه‌موو گه‌ل كه‌ گوێیان لێبوو، ته‌نانه‌ت باجگرانیش دانیان نا به‌ دادپه‌روه‌ریی خودا، چونكه‌ به‌ عه‌مادكردنی یوخه‌ننه‌ن عه‌مادكرابوون. به‌ڵام په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كان خواستی خودایان ده‌رهه‌ق به‌ خۆیان ڕه‌تكرده‌وه‌، چونكه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و عه‌ماد نه‌كرابوون. ئینجا په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: “خه‌ڵكی ئه‌م نه‌وه‌یه‌ له‌ چی بچووێنم؟ له‌ چی ده‌چن؟ له‌و كوڕانه‌ ده‌چن كه‌ له‌ بازاڕدا دانیشتوون یه‌كتری بانگ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: زوڕنامان بۆ لێدان و هه‌ڵنه‌په‌ڕین، شیوه‌نمان بۆ كردن و نه‌گریان. چونكه‌ یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكار هات، نه‌ نان ده‌خوات و نه‌ مه‌ی ده‌خواته‌وه‌، وتتان: ڕووحی شه‌یتانی تیادایه‌. ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هات، ده‌خوات و ده‌خواته‌وه‌، وتتان: كابرایه‌كی بخۆر و سه‌رخۆشه‌، خۆشه‌ویستی باجگران و گوناهبارانه‌. به‌ڵام دانایی به‌ كرده‌وه‌ی هه‌موو ڕۆڵه‌كانی سه‌لمێندرا”.

هاوبەشی بکە
لۆقا 7 PNTZS

لۆقا 18:7-35 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

قوتابییەکانی یەحیا هەموو ئەمانەیان بە یەحیا ڕاگەیاند. ئەویش دووان لە قوتابییەکانی بانگکرد و ناردنی بۆ لای مەسیحی خاوەن شکۆ بۆ ئەوەی لێی بپرسن: «ئایا تۆی ئەوەی کە دێت، یان چاوەڕێی یەکێکی دیکە بکەین؟» پیاوەکان هاتنە لای عیسا و گوتیان: «یەحیای لەئاوهەڵکێش ئێمەی بۆ لات ناردووە، دەڵێت: ”ئایا تۆی ئەوەی کە دێت، یان چاوەڕێی یەکێکی دیکە بکەین؟“» لەو کاتەدا عیسا زۆر کەسی لە نەخۆشی و دەرد و ڕۆحە پیسەکان چاککردەوە، بینایی بە چاوی زۆر لە‏ کوێرەکان بەخشی. ئینجا لە وەڵامدا پێی فەرموون: «بڕۆن چیتان بینی و بیستتان بە یەحیای ڕابگەیەنن، کوێر دەبینێت، شەل دەڕوات، گەڕوگول پاک دەبێتەوە، کەڕ دەبیستێت، مردوو هەڵدەستێتەوە و هەژار مزگێنی پێدەدرێت. خۆزگە دەخوازرێ بەوەی گومانم لێ ناکات.» کاتێک نێردراوانی یەحیا ڕۆیشتن، عیسا ڕووی لە خەڵکەکە کرد و سەبارەت بە یەحیا فەرمووی: «بۆ بینینی چی چوونە چۆڵەوانی؟ قامیشێک کە با دەیجوڵێنێتەوە؟ ئەی بۆ بینینی چی چوون؟ مرۆڤێک کە جلوبەرگی گرانبەهای پۆشیوە؟ نەخێر، ئەوانەی جلوبەرگی گرانبەها دەپۆشن و خۆش ڕادەبوێرن لە کۆشکەکان دەژین. ئەی بۆ بینینی چی چوون؟ پێغەمبەرێک؟ بەڵێ، پێتان دەڵێم، لە پێغەمبەریش مەزنتر. یەحیا ئەو کەسەیە کە دەربارەی نووسراوە: «﴿من نێردراوی خۆم لەپێشتەوە دەنێرم، ئەوەی ڕێگات بۆ ئامادە دەکات.﴾ من پێتان دەڵێم: لە‏نێو ئەوانەی لە‏ ژن لەدایک بوون، کەس لە یەحیا پایەبەرزتر نییە، بەڵام بچووکترینی ئەوەی لە شانشینی خودایە لەو پایەبەرزترە.» هەموو ئەوانەی گوێیان لێبوو، تەنانەت باجگرانیش دانیان بە دادپەروەری خودا نا، چونکە بە دەستی یەحیا لە ئاو هەڵکێشرا بوون. بەڵام فەریسی و تەوراتناس خواستی خودایان دەرهەق بە خۆیان ڕەتکردەوە، چونکە لەسەر دەستی ئەو لە ئاو هەڵنەکێشرابوون. عیسا بەردەوام بوو و فەرمووی: «ئەم نەوەیە بە چی بەراورد بکەم؟ لە چی دەچن؟ لەو منداڵانە دەچن کە لە بازاڕدا دانیشتوون و یەکتری بانگ دەکەن و دەڵێن: «”زوڕنامان بۆ لێدان و هەڵنەپەڕین، شینمان بۆ گێڕان و نەگریان.“ یەحیای لەئاوهەڵکێش هات، نە نان دەخوات و نە شەراب دەخواتەوە، دەڵێن: ”ڕۆحی پیسی تێدایە.“ کوڕی مرۆڤ هات، دەخوات و دەخواتەوە، دەڵێن: ”ئەمە کابرایەکی نەوسن و مەیخۆرە، هاوڕێی باجگران و گوناهبارانە.“ بەڵام دانایی ڕاستەقینە لە بەرهەمیەوە دەردەکەوێت.»

هاوبەشی بکە
لۆقا 7 KSS