لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 47:6-49 - Compare All Versions

لۆقا 47:6-49 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئه‌وه‌ی بۆ لام دێت و گوێ له‌ وته‌كانم ده‌گرێت و كاری پێ ده‌كات، پیشانتان ده‌ده‌م له‌ كێ ده‌چێت. له‌ مرۆڤێک ده‌چێت خانوویه‌ک دروست ده‌كات، جا هه‌ڵیكه‌ند و قووڵی كرد و بناغه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رد دانا، كاتێ لافاو هه‌ستا و ڕووبار له‌ خانووه‌كه‌ی دا، نه‌یتوانی بیهه‌ژێنێت، چونكه‌ له‌سه‌ر به‌رد بنیاد نرابوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوێی ده‌گرێت و په‌یڕه‌وی ناكات، له‌ مرۆڤێک ده‌چێت بێ بناغه‌ خانووی له‌سه‌ر زه‌وی دروستكرد. ڕووبار لێیدا و یه‌كسه‌ر كه‌وت، وێرانی خانووه‌كه‌ش مه‌زن بوو”.

هاوبەشی بکە
لۆقا 6 PNTZS

لۆقا 47:6-49 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەوەی بۆ لام دێت و گوێ لە فەرمایشتەکانم دەگرێت و کاری پێ دەکات، نیشانتان دەدەم لە کێ دەچێت. لە مرۆڤێک دەچێت خانووێک دروستدەکات، جا زەوییەکەی هەڵکەند و قووڵی کرد و بناغەکەی لەسەر بەرد دانا، لافاو هەستا و لە خانووەکەی دا، بەڵام نەیتوانی بیجوڵێنێت، چونکە لەسەر بەرد بنیاد نرابوو. بەڵام ئەوەی گوێی لێ بێت و پەیڕەوی نەکات، لە مرۆڤێک دەچێت کە خانووێکی بێ بناغەی لەسەر زەوی دروستکردبێت. کاتێک لافاو هات و لە خانووەکەی دا، دەستبەجێ بە تەواوی ڕووخا.»

هاوبەشی بکە
لۆقا 6 KSS