لۆقا 1:6-5 - Compare All Versions
لۆقا 1:6-5 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
لە ڕۆژێکی شەممەدا عیسا بەناو دەغڵدا تێدەپەڕی، قوتابییەکانی گوڵەگەنمیان لێدەکردەوە، لەناو دەستیان دەیانپرواند و دەیانخوارد. هەندێک فەریسی لێیان پرسین: «بۆچی ئەوەی لە ڕۆژی شەممەدا دروست نییە دەیکەن؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «ئایا نەتانخوێندووەتەوە داود چی کرد، کاتێک خۆی و ئەوانەی لەگەڵی بوون برسییان بوو؟ چۆن چووە ماڵی خودا و نانی تەرخانکراوی برد و خواردی، دایە ئەوانەش کە لەگەڵی بوون، ئەو نانەی کە دروست نییە بخورێت بۆ کاهینان نەبێت؟» ئینجا پێی فەرموون: «کوڕی مرۆڤ گەورەی ڕۆژی شەممەیە.»
لۆقا 1:6-5 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
له شه‌ممه‌دا ئیشۆع به نێو ده‌غڵاندا تێده‌په‌ڕی، قوتابییه‌كانی گوڵه‌گه‌نمیان لێده‌كرده‌وه، له‌نێو ده‌ستیان ده‌یانپڕواند و ده‌یانخوارد. هه‌ندێک په‌ڕیشی پێیان وتن: “بۆچی ئه‌وه‌ی له شه‌ممه‌دا دروست نییه ده‌یكه‌ن؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “نه‌تانخوێندۆته‌وه داوید كاتێ برسی بوو چی كرد، خۆی و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون؟ چۆن چووه ماڵی خودا و نانی ته‌رخانكراوی برد و خواردی، دایه ئه‌وانه‌ش كه له‌گه‌ڵی بوون، ئه‌وه‌ی دروست نییه بخورێت ته‌نها بۆ كاهینان نه‌بێت؟” ئینجا پێی فه‌رموون: “ڕۆڵه‌ی مرۆڤ په‌روه‌ردگاری شه‌ممه‌شه”.