لۆقا 4:5-7
لۆقا 4:5-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ فه‌رمووده‌كانی ته‌واو كرد به شیمعونی فه‌رموو: “دووریبخه‌ره‌وه بۆ قووڵایی و تۆڕه‌كانتان بۆ ڕاوكردن فڕێبده‌ن”. شیمعون وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وت: “ڕابی، به درێژایی شه‌و ماندووبووین و هیچمان نه‌گرت. به‌ڵام له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی تۆ، تۆڕه‌كان فڕێده‌ده‌م”. كاتێ ئه‌مه‌یان كرد ماسییه‌كی زۆر زۆریان گرت، تۆڕه‌كانیان خه‌ریک بوو ده‌دڕا. جا ئاماژه‌یان بۆ هاوكارانی نێو كه‌شتیه‌كه‌ی دیكه كرد، تاكو بێن و یارمه‌تییان بده‌ن، جا هاتن و هه‌ردوو كه‌شتیه‌كه‌یان پڕكرد، تا وایلێهات خه‌ریک بوو نوقوم ببن.
لۆقا 4:5-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک وتەکانی تەواو کرد بە شیمۆنی فەرموو: «دووری بخەرەوە بۆ قووڵایی و تۆڕەکانتان بۆ ڕاوکردن فڕێبدەن.» شیمۆن وەڵامی دایەوە: «گەورەم، بە درێژایی شەو زۆر هەوڵمان دا و هیچمان نەگرت. بەڵام لەبەر قسەی تۆ، تۆڕەکان فڕێدەدەم.» کاتێک ئەمەیان کرد ماسییەکی زۆریان گرت، خەریک بوو تۆڕەکانیان بدڕێت. جا ئیشارەتیان بۆ هاوکارانی ناو بەلەمەکەی دیکە کرد، تاکو بێن و یارمەتییان بدەن، ئیتر هاتن و هەردوو بەلەمەکەیان پڕکرد، هەتا وای لێهات خەریک بوو نوقوم ببن.